گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 6/10/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ سێشەممە (6/10/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- ئانسۆ فاتی ریکۆردەکە دەشکێنێت.
- ئەستێرە لاوەکەی ئیسپانیا بە هەمان رێگای کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەنگاو دەنێت و دۆزەرەوەی بەهرەکانی فاتی وای دەبینێت کە ئەم یاریزانە دەتوانێت کریستیانۆ رابگرێت، ئەم یاریزانە پێش ئەوەی بۆ ئیسپانیا یاری بکات، داوای لێکراوە بۆ پۆرتوگال یاری بکات،بەڵام رەتیکردووەتەوە.
- بنزیمە بەرپرسیارێتی گۆڵکار دەگرێتە ئەستۆو ئاهەنگی گۆڵی ژمارە 250 لەگەڵ ریاڵ مەدرید دەگێڕێت.

ئاس:
- ریاڵ مەدرید دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1980.
- بۆ یەکمجار دوای 40 ساڵ یانەی ریاڵ مەدرید بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دادەخات بە بێ ئەوەی هیچ یاریزانێکی بکڕێت.
- یانەی ریاڵ مەدرید تەنیا سێ یاریزانی خواستنی گەڕاندەوە کە ئەوانیش، ئۆدیگارد، ئۆدۆریزۆلا و لۆنینی گۆڵچی بوو.
- یانەی ئارسناڵ گواستنەوەی تۆماس پارتێ رادەگەیەنێت، دوای پێدانی تۆرێرا بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- بە بێ گرێبەست.
- یانەی بەرشەلۆنە رێگەی نەدا عوسمان دیمبلی بەخواستن پەیوەندی بە یانەی مانچستەریونایتدەوە بکات و ممفیس دیپایش گرێبەستی لەگەڵ نەکرا.
- یانەی مانچستەرسیتی رەتیکردەوە ئیریک گارسیا بە بەرشەلۆنە بدات.
- تۆدیبۆ و رافینیا پەیوەندی بە یانەکانی بەنفیکاو پاریس سانجێرمان دەکەن.

سپۆرت:
- هیچ گرێبەستێک لە ساتەکانی کۆتایی ئەنجام نەدرا.
- کومان بە بێ هێرشبەرەو دیپایش نەگوازرایەوە.
- یانەی بەرشەلۆنە رێگەی بە رۆشتنی دیمبلی نەدا بۆ یانەی مانچستەریونایتد، ئەمەش گواستنەوەی دیپای هۆڵەندی قورس کرد.
- یانەکە لە گواستنەوەی ئیریک گارسیا سەرکەوتوو نەبوو، مانچستەرسیتی داوای 10 ملیۆن یۆرۆی دەکرد.
- یانەی بەرشەلۆنە ئەم ساڵ بڕی 97 ملیۆن یۆرۆ زیانی پێگەیشتووە.

More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



