
ئیدن هازارد
SNN Sport
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، گەڕانەوەی ئیدن هازاردی بەلجیکی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ یاری کلاسیکۆی هەفتەی حەوتەمی لالیگا بەرامبەر بە یانەی بەرشەلۆنە قورس بووە.
یاری کلاسیکۆی نێوان بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید لە 24/10/2020 یان25 لە یاریگای کامپ نۆ ئەنجام دەدرێت و یاریەکە لە هەفتەی حەوتەمی خولەکەیە.
بە پێی زانیاری رۆژنامەکە ، ئەم یاریزانە پێشبڕکێ لەگەڵ کات دەکات لە پێناو ئامادەبوونی لە کلاسیکۆ، بەڵام قورسە ئەم یاریزانە لەم کاتە بگەڕێتەوە، بەڵام هەموو شتێک پشت بە چاکبوونەوەی خێرای پێکانی ئەو یاریزانەیە، بۆ ئامادەبوون لە یاریەکە.
ئیدن هازارد لە ئێستادا چارەسەری وەردەگرێت و زیدان لە شوێنەکەی یاری بە ڤینسیۆس جۆنیۆر دەکات، کە ئەم ئەستێرە لاوە بەرازیلییە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتووە.
لە یانەی ریاڵ مەدرید لە ئێستادا بێجگە لە هازارد، ئۆدۆریزۆلا، ماریانۆ دیاز، تیبۆ کۆرتواو میلیتاو پێکانیان هەیەو چارەسەری وەردەگرن.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
58 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1 hour لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
58 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1 hour لهمهوپێش



