
ترەمپ
SNN
بە گوێرەی پلانێکی وەزارەتی گەنجینەکانی ئەمریکا، 18 بانكی ئێرانی دەکاتە ئامانجی سزاكانی واشنتن، بەو شێوەیەش سیستەمی دارایی لە تاران بەیەكجاری پەكیدەكەوێت، ئەو كەرتە داراییەی، كە ئێستا ئێران كاری پێدەكات، بە گورزێكی گەورە بۆ كەرتی دارایی وڵاتەكە ھەژمار دەكرێت و سزاكانیش چەندین بانكی وەبەرھێنان و پەرەپێدان و گەشتیاری لەخۆدەگرێت.
سزاكان لەسەر ئێران بەردەوامدەبێت، تا ئەو كاتەی ئێران دەستبەرداری پشتیوانییەکانی بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان دەبێت، ھاوكات ئەو رێوشوێنانەی كە ئهمهریكا بەرامبەر بە ئێران دەیگرێتەبەر، تەنانەت ھەر وڵات و كۆمپانیایەكیش لەخۆدەگرێت كە لە بازرگانیكردن لەگەڵ ئێران بەردەوامبێت، بەو شێوەیەش لە گەیشتن بە بازاڕ و كەرتی دارایی ئەمهریكا بێ بەش دەبن.
ئەو رێوشوێنانەی كە واشنتن بەرامبەر بە ئێران دەیگرێتەبەر، ئەو بانكانە دەكاتە ئامانج كە تاوەكو ئێستا نەكەوتوونەتە بەر سزاكانی ئهمهریكا، ئامانجیش لەم ھەنگاوە كەمكردنەوەی ئەو شوێنانەیە، كە ئێران بۆ ھاوردەكردنی كاڵا بەكاریدەھێنێت، بەرپرسەكان جەختیشیان كردووەتەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئهمهریكا لە ھەوڵدایە ئابووری ئێران ھێندەی دیكە داڕمێنێت و ناچاری بكات بێتە سەر مێزی دانووستاندن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
1 hour لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
1 hour لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


