دوای 8 ساڵ لە دەستپێکی پرۆژەکە تا ئێستا جووتسایدی چوارقوڕنە ـ دوکان تەواو نەکراوە

جووتسایدی چوارقوڕنە ـ دوکان
SNN- محەمەد مستەفا
ساڵی 2012 پڕۆژەی جووتسایدی چوارقوڕنە ـ دوکان وەک پڕۆژەیەکی ستراتیژی و بە سێ قۆناغ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام دوای 8 ساڵ تا ئێستا بەشێکی زۆری پڕۆژەکە بە تەواو نەکراوی ماوەتەوە و لە ئێستاشدا حکومەتی هەرێم بڕە بودجەیەکی بۆ پڕۆژەکە تەرخانکردووە و کارکردن لە پڕۆژەکە دەستیپێکردۆتەوە .
بەختیار ئەحمەد بەڕێوەبەری رێگاوبانی راپەڕین بە SNN ی راگەیاند “دوای دەستپێکردنی پڕۆژەکە تا ئێستا چەند جارێک کارکردن لە پڕۆژەکە بەهۆی قەیرانی دارایی و پەتای کۆرۆناوە وەستاوە، بەڵام دوای سەردانیکردنی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم بۆ سەر پڕۆژەکە بڕیار درا کە کارکردن لەو پرۆژەیە دەستپێبکاتەوە و حکومەتی هەرێمیش بڕە بودجەی پێویست بۆ پڕۆژەکە دابیندەکات” .
وتیشی: “قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە لە چوارقوڕنە تا گوندی هیزۆپ لە ساڵی 2012 کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە بە درێژایی 18 کیلۆمەتر و بودجەی زیاتر لە 50 ملیار دینار، پێشتر بەشی زۆری کارەکانی تەواو کرابوو، بڕیاریشە بەمنزیکانە کارکردن لەم قۆناغە دەستپێبکاتەوە چاوەڕواندەکرێت دوای دەستپێکردنەوەی کارەکان، ئەم قۆناغە بە تەواوی جێبەجێبکرێت و بە رووی شوفێران بکرێتەوە”.
باسی لەوەشکرد: قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە لە گوندی هێزۆپەوە دەستپێدەکات تا ناحیەی خەلەکان لە ئێستاشدا لەسەر راسپاردەی وەزیری ئاوەدانکردنەوە کارکردن لە قۆناغی دووەمیش دەستیپێکردووەتەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


