پەرلەمانتارێك: ئەوەی لە مەرزی ئیبراهیم خەلیل دەگوزەرێت لەهیچ شوێنێك هاوشێوەی نییە

ئیبراهیم خەلیل
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات مەرزی ئیبراهیم خەلیل تاكە مەرزە لە عێراق و هەرێمی كوردستان كە پسوڵە داراییەكانی لەناوخۆی مەرزەكە چاپدەكرێن، %70 داهاتی مەرزەکەش ناگەڕێندریتەوە بۆ حكومەت.
كاروان گەزنەیی، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان و بازرگانی و پیشەسای لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لەهەرێمی كوردستان بەگشتی گرفتی خاڵە سنورییەكانمان هەیە، بەڵام مەرزی ئیبراهیم خەلیل یەكێكە لە شێرپەنجەكانی ئەم هەرێمە، تائێستا لە%70 داهاتی مەرزی ئیبراهیم خەلیل نایەتەوە بۆ حكومەتی هەرێم و هاوكات كۆمەڵێك كاڵا و شمەك بە گشتی هاوردەكردنیان بۆ هەرێم قەدەغەكراوە، بەڵام لە مەرزی ئیبراهیم خەلیل هاوردە دەكرێن ئەوە سەرەڕای ئەوەی ڕۆژانە بەسەدان ترێلە و كۆنتێنەر داخڵی هەرێم دەكرێن كە هەموویان كاڵا و شمەكی نایاساییان تێدایە.
ئاماژەی بەوەشكرد، مەرزی ئیبراهیم خەلیل تاكە مەرزە لە هەموو عێراق و هەرێمی كوردستان كە تا ئێستاش پسوڵە داراییەكانی تایبەت بە هەناردە و هاوردەكردنی كاڵا و شمەك هەر لەناوخۆی مەرزەكە چاپدەكرێن، كە ئەمە پێچەوانەی یاسایە، بەڵام بە فەرمانێكی وەزیری پێشووی دارایی ئەم كارە كراوە و وەزیری دارایی ئێستاش لێی بێدەنگە و هیچ قسەیەك ناكات، لەگەڵ ئەوەشدا كۆمەڵێك گرێبەست كراون كە هەموویان قوڕبەسەرییان بۆ خەڵكی هەرێم هێناوە بە نمونە كۆمپانیای واهەیە داهاتی تەنها چوار مانگیان لە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل 185 ملیار دینارە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی وەزە و سامانە سروشتیەكان و بازرگانی و پیشەسازی، ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر حكومەتی هەرێم بەڕاستی نیازی چاكسازی هەیە ئەوا دوای چاكسازیكردن لە بواری نەوت بابێت لە بواری خاڵە سنورییەكان چاكسازی بكات و گرێبەستی كۆمپانیاكان هەڵوەشێنێتەوە كە وەك باندی مافیایی پارە لەخەڵك وەردەگرن، بەڵام بەردەوام بوون بەم حاڵەوە دۆخی هەرێم لەمە زیاتر خراپتر دەبێت.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



