هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: هیچ یه‌ك له‌و ئاگرانه‌ى كه كه‌وتوونه‌ته‌وه ده‌ستى له‌پشته‌وه نه‌بووه

هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى
SNN – هه‌ڵكه‌وت سه‌روه‌ت
پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند: سووتانى دارستانه‌كانى سلێمانى به‌هۆى ئه‌وه‌وه‌یه كه له ساڵى 2014ه‌وه حكومه‌ت هیچ پاره‌یه‌كى بۆ خه‌رج نه‌كردووین، وتیشى: “هیچ یه‌ك له‌و ئاگرانه‌ى كه كه‌وتوونه‌ته‌وه ده‌ستى له‌پشته‌وه نه‌بووه و به ئه‌نقه‌ست نه‌بووه”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا، یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه بریتی‌بوو باسكردن له پرسى سووتانى دارسنهوبهرهكانى رێگاى تاسڵوجه سلێمانى و راپۆرتى ئه‌نجامى لیژنه‌ى به‌دواداچوونى ئه‌و بابه‌ته.
له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى ئێمه هیچ یه‌ك له‌و ئاگرانه‌ى كه كراونه‌ته‌وه به مه‌به‌ست نه‌بووه، به‌ڵكو هۆكارى سروشتى یان رووداوى تر‌ى له‌پشت بووه، ئه‌و دوو رووداوهشى كه باسیده‌كرێت و له میدیاكان بڵاوبووه‌ته‌وه یه‌كێكیان به‌نزینخانه‌یه‌ك بووه سووتاوه و ئه‌ویتریشیان ئاگرێك بووه له فه‌رمانده‌یی كه‌وتووه‌ته‌وه و هاتووه بۆ لاى دار سنه‌وبه‌ره‌كان”.
وتیشى: “یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانى زۆر سووتانى دارستانه‌كان و دووباره بوونه‌وه‌ى ئه‌و رووداوانه‌ى كه رووده‌ده‌ن، بریتیه له‌وه‌ى له ساڵى 2014ه‌وه هیچ پاره‌یه‌ك بۆ پاراستنى پاوانه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه دابین نه‌كراوه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه‌موكورتى زۆرتریشمان هه‌یه له شكانى ئۆتۆمبێله‌كانى ئاگركوژێنه‌وه و هاووڵاتییانیش خۆیان پابه‌ند نین به پاراستنى ژینگه‌وه”.
پارێزگارى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئه‌و دارانه‌ى كه روێنراون پاره‌یه‌كى زۆریان تێچووه، دار هه‌یه سێ هه‌زار دۆلار له‌سه‌ر پارێزگا كه‌وتووه، له شاخى گۆیژه‌ش 600 جۆر گوڵى سروشتى ده‌گمه‌ن هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئێمه ناتوانین له‌كاتى خۆیدا ده‌رمانى وشككردنى گیا بڕێژین، له ئه‌نجامیشدا ئاسانترین هه‌ڵه ئه‌و كاره‌ساتانه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه”.
دواتر توانا كه‌مال، سه‌رۆكى شاره‌وانى سلێمانى رایگه‌یاند: “ئه‌وه‌ى باسده‌كرێت له سووتاندنى دار سنه‌وبه‌ره‌كانى و كردنى شوێنه‌كانیان به پرۆژه دووره له راستییه‌وه ئه‌و پرۆژه‌یه‌ى كه باسده‌كرێت دووره له‌و سنهوبهرانهوه و ئێمه به نه‌خشه و له راپۆرته‌كه‌شدا سه‌لماندوومانه كه ئه‌وه راست نییه”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



