“ململانێ ناوخۆییەكانی پارتی هۆكاری پڕنهكردنهوهى پۆستى وەزیری سامانە سروشتیيەكانە”

كاروان گهزنهى، ئهندامى فراكسیۆنى سهوز له پهرلهمانى كوردستان | فۆتۆ: پهرلهمانى كوردستان
SNN – عەلی حەمەسەعید
زیاتر لە ساڵێك بەسەر كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم تێپەڕیووە، بەڵام تا ئێستا پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان بە بەتاڵی ماوەتەوە، پەرلەمانتارێكیش لهوبارهیهوه دهڵێت: “بەهۆی ململانێ ناوخۆییەكانی پارتییەوە ئەو پۆستە بە بەتاڵی ماوەتەوە و گرفتێكی زۆریشی بۆ ئێمە دروستكردووە”.
كاروان گەزنەیی، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “بەگوێرەی یاسای ئەنجوومەنی وەزیران، دەبێت كەسێك هەبێت بە پلەی وەزیر بۆ پڕكردنەوەی وەزیری سامانە سروشتییەكان، بەڵام زیاتر لە ساڵێك تێپەڕیووە بەسەر تەمەنی ئەم كابینەیهى حكومەتی هەرێمدا، بەڵام تائێستا ئەم وەزیرە یەكلانەكراوەتەوە ئەمەش جێگای گومانی ئێمەی پەرلەمانتارانە”.
وتیشى: “دەستبەكارنەبوونی وەزیری سامانە سروشتییەكان گرفتێكی بۆ دروستكردوین كە نازانین پرسیارەكانی تایبەت بە نەوت و سامانە سروشتییەكان ئاراستەی كێ بكەین، من بەش بەحاڵی خۆم چەندین جار پرسیارم ئاراستەی ئەو وەزیرە كردووە، بەڵام لە وەڵامدا لێی نووسراوە ئەم پرسیارە ئاراستەی ئەنجوومەنی هەرێمی بۆ نەوت گاز بكە، بەڵام نە وەزیری سامانە سروشتیەكان هەیە و نە ئەنجوومەنی هەرێمی بۆ نەوت و گازیش بوونی هەیە”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان ئەوەشی خستەڕوو: “ئەگەر بڕیارە سەرۆكی حكومەت وەزیری ئەم وەزارەتە بێت ئەوا دەبێت وەڵامی پرسیارەكانمان بداتەوە، بەڵام ئەویش وەڵاممان ناداتەوە، لە كاتێك وەزارەتی سامانە سروشتیەكان یەكێكە لە وەزارەتە هەرە سیادییەكانی كوردستان و %85 داهاتی ئەم هەرێمە پەیوەستە بەو وەزارەتەوە ناكرێت وەزارەتێكی وەها گرنگ بێ وەزیر بێت، بۆیە دانەنانی وەزیر بۆ ئەو وەزارەتە بەشێكی پەیوەندی بە ململانێ ناوخۆییەكانی پارتی دیموكراتی كورستانەوە هەیە، ئەگەر وانییە بۆ زیاد لە ساڵێكە ئەو وەزارەتەیان بێ وەزیر هێشتووەتەوە”.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
36 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
59 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
36 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
59 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش



