
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى پارێزگای كه‌ركوك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه گۆرێكى به كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه كه رووفاتى 45 كه‌سى تێدایه کە گومان دەکرێت له لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه كوژرابن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسى كه‌ركوك به snnى راگه‌یاند؛ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له گوندى داود علوگهى باشوورى كه‌ركوك گۆرێكى به كۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه كه رووفاتى 45 كه‌سی تێدایه.
وتیشى: رووفاته‌كان هه‌موویان پیاون و له لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه كوژراون كه ئه‌و كاته ناوچه‌كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى چه‌كدارانى داعشدا بووه، پۆلیس گوماندەکات كوژراوه‌كان له نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب بن.
باسیشى له‌وه‌كرد: بریاره گۆڕه‌كه له لایه‌ن تیمى تایبه‌ته‌وه هه‌ڵبدرێته‌وه و رووفاته‌كان كۆبكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ڕاده‌ستى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار بكرێن به مه‌به‌ستى ناسینه‌وه‌یان.
لەدوای سەرهەڵدانی داعش و داگیرکردنی سێیەکی خاکی عێراق، چەکدارانی ئەو رێکخراوە دەستیان بە کوشتن و بڕینی هاووڵاتیانی مەدەنی کرد، لەدوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوی عێراق لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ساڵی 2017، گۆڕە بەکۆمەڵەکان لەو ناوچانەدا دۆزرانەوە کە لەژێر دەستی داعشدا بوون.
نەتەوەیەکگرتووەکان تا ئێستا 202 گۆڕی بەکۆمەڵی لە عێراق بەدیکۆمێنت کردووە کە روفاتی نزیکەی 12 کەسی تێدابووە کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژراون.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



