
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی
SNN-هەڵکەوت سەروەت
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی سوتانی دارسنەوبەرەکان، کۆمپانیایەکی بیانی رەتیکردووەتەوە وەبەرهێنان لە پارێزگاکە بکات، بەوەش بە بڕی 300 ملیۆن دۆلار زیان بەر پارێزگاکە گەیشتووە.
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: لەدوای سوتانی دارسنەوبەرەکان و بڵاوبوونەوەی چەندین دەنگۆ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، کۆمپانیایەکی پاڵاوتگە رەتیکردەوە بێتە سلێمانی و کاربکات، کە بڕیاربوو ئەو کۆمپانیایە هەلێکی کارکردنی زۆر لە پارێزگاکە بڕەخسێنێت.
وتیشی: بەهۆی خراپ بەکارهێنانی ئینتەرنێتەوە، بەشێک لە وەبەرهێنەرەکان نایانەوێت لە سلێمانی کار بکەن و هەندێک لە بازرگانەکانی سلێمانیش چونەتە دەرەوەی هەرێم و تەنانەت لە بەسرە وەربەرهەمهێنەری خەڵکی سلێمانی کاردەکات.
لە درێژەی قسەکانیدا، د.هەڤاڵ وتیشی: رووداوی سوتانی سنەوبەرەکانی تاسڵوجە وەک هەموو ئاگرێکی تر سروشتی بووە و بڕواناکەم هیچ حزبێکی ئەم شارە بیەوێت ماڵە جوانەکەس سلێمانی بسوتێنێت و هیچ ناچێتە مێشکەوە کە کەسی لەو شێوەیە هەبێت.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



