فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕی تورکیا بە بەردەوامی بە ئاسمانی دەڤەری ڕاپەڕین دەسوڕێتەوە

SNN- محەمەد مستەفا
بەراورد بە ساڵی رابردوو لە ئەمساڵدا بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا لە بناری قەندیل کەمیکردووە بەڵام بەردەوام ناوچەکە لەژێر چاودێری فڕۆکە سیخوڕیەکانی سوپای تورکیا دایە .
محەمەد حەسەن هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل بە SNN ی راگەیاند : ساڵی پار بە بەردەوامی سوپای تورکیا لە رێگەی فڕۆکە جەنگیەکانیەوە بۆردومانی بناری قەندیلی دەکرد و زیانی زۆری گیانی و ماڵی ژینگەی بە دانیشتووانی گوندەکانی بناری قەندیل گەیاند .
محەمەد حەسەن وتیشی “لە ئەمساڵی 2020 بۆردومانەکان بەراورد بە ساڵی پار کەمیکردووە بەڵام لەبەرامبەردا لە ئاسمانی ناوچەکە بە بەردەوامی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕی سوپای تورکیا بوونی هەیە “.
هاوکات لە دوای رووداوی بۆردومانکردنی زینی وەرتێ لە بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا هاوشێوەی ئاسمانی بناری قەندیل، فڕۆکەی سیخوڕی تورکی بەردەوام بەسەر سنووری شاخی زینی وەرتێ و گوندەکانی دۆڵی شاورێ ی ئیدارەی راپەڕین دەسوڕێنەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


