له شاری هه‌ولێره‌وه چوار كچه یاریزانی پاسكیلسواری یانه‌ی نه‌ورۆز بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق سه‌ركه‌وتن

کچە یاریزانە سەرکەوتووەکان
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
له‌شاری هه‌ولێر تاقیكاری یاریزانانی كوڕان و كچانی پارێزگاكانی عێراق بۆ دروستكردنی هه‌ڵبژارده‌ی پاسکیلسواری کچانی عێراق ئه‌نجامدراو وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان کچە یاریزانانی یانەی نه‌ورۆز كۆنترۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیان كرد.
به مه‌به‌ستی دروستكردنی هه‌ڵبژارده‌ی كچانی پاسكیلسواری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌ب و ئاسیا و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌شاری هه‌ولێر تاقیكاری یاریزانان ئه‌نجامدراو چوار یاریزانی یانه‌ی نه‌ورۆز بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كران.
سیروان سامی راهێنه‌ری كچانی پاسكیلسواری یانه‌ی نه‌ورۆز رایگه‌یاند:”وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان كچانی نه‌ورۆز ئاستبه‌رزی و باڵا ده‌ستی خۆیان نیشاندا و توانییان له تاقیكاری یاریزانانی عێراق بۆ گه‌یشتن به ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق باڵا ده‌ست بن و جارێكی‌تریش كچانی نه‌ورۆز كۆنترۆڵی هه‌ڵبژارده‌كه بكه‌ن”.
وتیشی:” له تاقیكاری یاریزانانی كچانی عێراق هه‌ریه‌ك له یاریزانان مژده ره‌فیق ، سۆزی دڵشاد ، له‌نیا هادی و زه‌هر قه‌تران توانییان به‌فه‌رمی بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بكرێن و به‌شداری پاڵه‌وانێتییه فه‌رمییه‌كانی عه‌ره‌ب و ئاسیا و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بكه‌ن”.
سیروان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:” ئه‌م تاقیكارییه بۆ یاریزانان زۆر گرنگە، چونكه ماوه‌یه‌كی زۆربوو یاریزانه‌کانمان له مه‌شق و پاڵه‌وانێتییه‌كان دابڕابوون، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا به‌هۆی به‌رده‌وامییان له ماوه‌ی رابردوودا توانییان ئاستبه‌رزی خۆیان پیشانی لیژنه‌ی تاقیكاری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بده‌ن و چوار یاریزانمان بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بكرێن”.
ماوه‌ی زیاتر له 10ساڵه كچانی پاسكیلسواری یانه‌ی نه‌ورۆز به‌بێ هیچ ركابه‌رییه‌ك توانیویه‌تی كۆنترۆڵی سه‌رجه‌م نازناوه‌كانی عێراق بكات و یاریزانانی تیپه‌كه‌ش توانیویانه چه‌ندین مه‌دالیای زێڕ و زیو و برۆنز بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانه‌كه‌یان له پاڵهوانێتییە فه‌رمییه‌كان به ده‌ستبهێنن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


