“ئهمریكا دهیهوێت ئهو كهسهى دهبێته وهزیرى سامانه سروشتییهكانى ههرێم شارهزاى غازى سروشتى بێت”

كێڵگهیهكى غازى سروشتى له عێراق | AP Photo/Nabil al-Jurani
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان دهڵێت: لە چەند ساڵی داهاتوودا غازی سروشتی دەبێتە جێگرەوەی نەوت، ئەمریكاش خوازیارە كە كەسێكی پسپۆڕی بواری غازی سروشتی وەك وەزیری سامانە سروشتیيەكانى حكومهتى ههرێم دابنرێت.
گولیزار ڕەشید، جێگری سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “بوونی بڕێكی زۆر لە غازی سروشتی لە هەرێمی كوردستان هۆكارێكی كاریگەرە كە بتوانین سەرچاوەی داهات لە هەرێمی كوردستان زۆر زیاد بكەین، چونكه لە داهاتوودا غازی سروشتی دەبێتە جێگرەوەی نەوت و هەر لە ئێستاوە ئەو ئاماژانە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و جیهانیش بەڕوونی بەدەركەوتوون”.
وتیشى: “داهاتووی هەرێمی كوردستان لە غازی سروشتیدا خۆی دەبینێتەوە، بۆیە ئەوەی تێبینی دەكەین ئەوەیە كە حكومەتی هەرێمیش بە ئاراستەی گرنگیدان بە غازی سروشتی كاردەكات، بۆئهوهى داهاتی ناوخۆی هەرێم بۆ دوو هێندە زیاد بكات شانبەشانی بەرهەمی نەوت”.
ههر لهوبارهیهوه كاروان گەزنەیی، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان ئەوەی بۆ SNN روونكردەوە: “دانەنانی وەزیری سامانە سروشتییەكان گرفتی زۆر بۆ دروستكردوین لەوەی كە نازانین پرسیار و تێبینییەكانمان لەبارەی وزە و نەوت و غازی سروشتی ئاراستەی كێ بكەین، هەرچەندە سەرۆكوەزیرانی هەرێم ئەوەی راگەیاندووە كە خۆی كاروباری ئەو وەزارەتە بەڕێوەدەبات، بەڵام ئەویش وەڵامی پرسیارەكانمان ناداتەوە ئەوە سەرەڕای ئەوەی ئەنجوومەنی هەرێمی بۆ گاز و نەوت دەستبەكار نەبوون”.
بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN، “زۆرترین رێژەی غازی سروشتی لە هەرێمی كوردستان كەوتووەتە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان، هاوكات بەرپرسانی ئەمەریكاش لەوە دڵنیا بوونەتەوە كە ئایندەی وزەی سروشتی پشت بە بوونی رێژەیەكی زۆر لە غازی سروشتی دەبەستێت، بۆیە داوایان لە حكومەتی هەرێم كردووە كە كەسێك بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان دابنێت كە پسپۆری لە بواری غاز سروشتیدا هەبێت”.
زیاتر لە ساڵێك بەسەر كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم تێپەڕیووە، بەڵام تا ئێستا پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان بە بەتاڵی ماوەتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


