سەرۆکی شارەوانی سلێمانی: قەرەبووی هیچ کەسێک ناکرێتەوە زیادەڕەوی کردبێت

لۆگۆی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی
SNN- هەڵکەوت سەروەت
سەرۆکی شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت “هەر هاووڵاتییەک لە ئەنجامی زیادەڕەویکردن شوێنەکەی رووخێنرابێت، قەرەبوو ناکرێتەوە، دەشڵێت “هەر زیادەڕەویەکیان لا بردبێت پێشتر خاوەنەکەی ئاگادار کراوەتەوە”.
توانا کەمال جەلال سەرۆکی شاروانی سلیمانی بۆ SNNئاشکرایدەکات “لەسەر فەرمانی دادوەر دەستکراوە بەلابردنی سەرجەم ئەو زیادەڕەوییانەی لەسنووری پاریزگاکە کراوە لە دوای مانگی 6/2018 وە”.
سەرۆکی شارەوانی ئەوەشی ڕوونکردەوە کە زانیاری تەواوی زیادەڕۆییەکانی سلێمانییان لایە و بەپێی یاسای ژمارە سێ-ی ساڵی 2018 کارەکانمان دەستپێکردووە، لە ئەرکەکانیشمان بەردەوامدەبین لە نە هێشتنی زیادەڕەوییەکان.
ناوبراو باسی لەوەشکرد کە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان زیادەڕەوییان کردووە و زۆربەی بۆ شوێنی نیشتەجێبوونن و پاش لابردنیشیان حوکمەت و وەزارەتی شارەوانی بەهیچ شێوەیەک قەرەبووی ئەو کەسانە ناکاتەوە، چونکە پێشتر ئەو شوێنانە ئاگادار کراونەتەوە لەچۆڵکردنی زەوییەکانی شارەوانی.
ئەم هەنگاوەی شارەوانی سلێمانی لەکاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە دەستکراوە بە لابردنی زیادەڕەویی سەر موڵکی گشتی لە هەرێمی کوردستان.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



