
زیدان لە کۆنگرەکە
SNN Sport
لە دەستپێکیدا لە خولی یانە پاڵەوانەکان، یانەی ریاڵ مەدرید لە رکابەرییەکانی گروپی دووەم، لە یاریگای دیستیفانۆ میوانداری یانەی شاختاری ئۆکرانی کردوو لە ئەنجامدا یاریەکەی 3-2 پێدۆڕان و تووشی دووەم دۆڕانی لەسەر یەکبوو.
دوای یاریەکە زیدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەشداری کردوو باسی لە شکستی یانەکەی کردوو خۆی بە بەرپرسی یەکەم زانی.
زیدان لە کۆنگرەکە رایگەیاند:” ئەوەی ئەمڕۆ روویدا بێزارم دەکات، من بەرپرسم لە ئەوەی کە روویداوە،تیپەکەم بەو ئاستە نەبینی کە دەمویست،دەبێت بزانم چی دەکرێت تا بیکەین بۆ ئەوەی جارێکی تر بەهێزەوە دەست بە بردنەوە بکەینەوە،دەبێت شیکردنەوە بۆ یاریەکەی ئەمڕۆ بکەین، چونکە شەممە بە خێرایی دێت و دەبینین چی روودەدات،هەستێکی خراپم هەیە، ئێمە هەڵەمان کرد گۆڵی یەکەممان لێکرا، متمانەمان نەبوو کاتێک یاریمان دەکرد”.
دواتر وتی:” یاریزانانی یانەکەم شایەنی گەڕانەوەبوون لە گێمی دووەم بۆ ئەنجامی یاریەکە، ئەمشەو شەوێکی خراپ بوو،دەبێت چارەسەر بدۆزینەوە،ئێمە کەمێک لە هەموو شتێکمان کەمبوو، لەسەرووی هەموویانەوە متمانە کە گرنگترینە،من خۆم وا دەبینم کە دەتوانم دۆخەکە پێچەوانە بکەمەوە، یاریزانانیش بە توانا دەردەکەون تا چارەسەر بدۆزنەوە”.
لە کۆتایدا وتی:” من بەرپرسی یەکەم،هیچ شتێکی راستم نەکردووە،ئامادەکاری بۆ یاریەکەی بەرشەلۆنە بە شێوەیەکی باش دەکەین، ئەوەی گرنگە بە نسبەت ئێمەوە ئارامین،یاریزانەکانم شایەنی ئەوە نین،ئەمڕۆ خۆڵەمێشییە، سبەینێ خۆر هەڵدێت ، ئەمڕۆ ئاڵۆز بوو، من ئەرێنیم، چونکە متمانەم بە تیمەکەم هەیە”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



