ئەحمەد گەرمیانی: پێمانباشه مامۆستایان دهرماڵهیان بۆ خهرج بكرێت

ئەحمەد گهرمیانی، جێگری سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە بڕگەیەكی راپۆرتی چاكسازيدا حكومەت خەرجكردنی مووچە و دەرماڵەی مامۆستایانی بەستووهتەوە بە ئەندامبوون لە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، ئەمەش نیگەرانی لای مامۆستایان دروستكردووە، بەڵام سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان دەڵێت: “پێمانباشه مامۆستایان دهرماڵهیان بۆ خهرج بكرێت“.
ئەحمەد گهرمیانی، سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “ئێمە بەردەوام ئەو داواكارییەمان هەبووە كە چۆن پزیشك نابێتە پزیشك تا نەبێتە ئەندامی سەندیكای پزیشكان، چۆن ئەندازیار نابێتە ئەندازیار تا نەبێتە ئەندامی سەندیكای ئەندازیاران بەهەمان شێوەیە بۆ پسپۆڕییەكانی دیكەش، بۆیە ئەمە كارێكی باشە كە ئەگەر مامۆستا ئەندام نەبێت لە یەكێتی مامۆستایا دەرماڵەی بۆ خەرجنەكرێت، چونكە دەبێتە هۆی پتەوكردن و بەهێزكردنی رێكخراوی یەكێتی مامۆستایان، ههرچهند ئێمه له بنهڕهتدا پێمانباش ههموو مامۆستایهك دهرماڵهى ههبێت”.
وتیشى: “نابێت ئەم بابەتە هەر لە ئێستاوە لێكدانەوەی جیاوازی بۆ بكرێت و بكرێتە بابەتێكی سیاسی وەك ئەوەی ئەندام پەرلەمانێك بانگەشەی ئەوە دەكات سكاڵا تۆماردەكات و كاری لەسەر دەكات بۆ هەڵوەشاندنەوەی، بەڵام من پەیوەندیم پێوەكرد و وەڵامی نەدامەوە، بۆیە ئێمە دەبێت كۆنگرەیەك ببەستین و هەموو مامۆستایان بەشداربن لەو كۆنگرەیە و نوێنەرانی خۆیان دوور لەدەستی حزب هەڵبژێرن”.
سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: “پەیوەستكردنی دەرماڵە بە سەندیكاوە، كارێكە لە هەموو جیهاندا پەیڕەو دەكرێت نەك تەنیا لە كوردستان، بۆیه ئەمە بەرتەسككردنەوەی ئازادی رادەربڕین نییە، چونكە بۆچی ئەمە تەنیا لەسەر یەكێتی مامۆستایان دەسەپێندرێت لە كاتێكدا مانگانە تەنیا 450 دینار لە مامۆستایان وەردەگیرێت وەك ئەندام، بۆیە دەبێت بەهەموومانەوە پشتگیری ئەو پرۆژەیە بكەین بۆ زیندوو كردنەوەی یەكێتی مامۆستایان”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


