مامۆستایانى ناڕازى “به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان رازى بوون بایكۆت كۆتایى پێبێت”

گردبوونەوەی مامۆستایانی گەررمیان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
مامۆستایانى ناڕازى له گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نن: له‌كاتێكدا به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كان له گه‌رمیان پێشتر واژوویان كرد له‌سه‌ر بایكۆتكردنى ده‌وام، به‌ڵام زۆربه‌یان رازى بوون به كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان و به‌وهۆیه‌شه‌وه خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
نه‌به‌رد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى مامۆستایانى نارازى له گه‌رمیان و كوردستان به SNNى راگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كانى سنوورى گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان و كه‌لار، زۆرینه‌ى به‌رێوه‌به‌ره‌كان له برى داكۆكى له مافه‌كانى مامۆستا، له هه‌وڵى شكاندنى بایكۆتن دەدەن.
وتیشى، “به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان خۆیان پێشتر واژوویان كردوو به‌یاننامه‌یان بڵاوكرده‌وه كه بایكۆتى پڕۆسه‌ى خوێندن ده‌كه‌ن تاوه‌كو جێبه‌جێكردنى داواكاريیهكانى مامۆستایان، به‌ڵام په‌شیمان بوونه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش به‌هۆى كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان و كه‌لار”.
نه‌به‌رد ئه‌حمه‌د راشگیهیاند: هه‌رچه‌نده ئه‌وان بایكۆتیان شكاندووه، به‌ڵام ئێمه وه‌كو مامۆستایان جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له سه‌ر هه‌موو جۆرێكى پرۆسه‌ى خوێندن و ناچینه ژێر فشارى هیچ لایه‌نێكه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رۆژى شه‌ممه 24ى تشرینى یه‌كه‌مى 2020 خۆپیشاندانى به‌رفراوان ئه‌نجام ده‌ده‌ین له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ى كه‌لار.
له راگه‌یاندراوێكدا مامۆستایانى نارازى گه‌رمیان دژى هه‌ڵوێستى به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان، داوا له مامۆستایانى گه‌رمیان ده‌كه‌ن به‌شدارى خۆپیشاندانه‌كه‌ى ڕۆژى شه‌ممه بكه‌ن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


