سەرپەرشتیاری مەرزی باشماخ “تۆمهتى” پەرلەمانتارێكی گۆڕان رەتدەكاتەوە

مەرزی باشماخ له پێنجوێن | فۆتۆ: عەلی حەمە سەعید / SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ دهڵێت: مووچەی من لەسەر وەزارەتی دارایی نییە تا رایبگرێت و بیبڕێت، بۆیە هەموو ئەو تۆمەتانە رەتدەكەمەوە كە بە بۆنەی كاری قاچاخهوە مووچەی من و چەند بەرپرسێك راگیراوە.
لیوا مەریوان كەمال، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی راگەیاند: “ئەو تۆمەتانەی كە لەلایەن پەرلەمانتارێكی سەربە بزووتنەوەی گۆڕان ئاراستەم كراوە كە گوایە بەهۆی بەردەوامی كاری قاچاخەوە لهلایەن وەزارەتی داراییەوە مووچەی من و بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ راگیراوە دوورن لە راستییەوە، چونكە مووچەی ئێمە لەسەر وەزارەتی دارایی نییە تا رایبگرێت بەڵكو مووچەی ئێمە لە سەر وەزارەتی ناوخۆیە”.
وتیشى: “جگە لە مووچەكەمان كە سەربە وەزارەتی ناوخۆیە مانگانەش لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڕێك پارە وەك دەرماڵە بۆ فەرمانبەران و بەشە جیاوازەكانی مەرزی باشماخ خەرجدەكرێت، ئێمە ئەو دەرماڵەیەشمان بۆ مانگی ئەیلول وەرگرتووە، بۆیە هەموو ئەو تۆمەتانە رەتدەكەینەوە كە گوایە مووچەی من و هەر بەرپرسێكی دیكەی مەرزی باشماخ راگیرابێت یاخود بڕابێت، بۆیە داوا لە هەر كەس و لایەن و پەرلەمانتارێك دەكەم زۆر دڵنیابن لە زانیارییەكانیان پاشان بڵاویبكەنەوە”.
لێدوانەكەی سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ دابان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان ئەوەی بڵاوكردهوه، “وەزارەتی دارایی مووچەی لیوا مەریوان، بەڕێوەبەری گومرگی ئاسایشی مەرزی باشماخی چەند مانگێكە راگرتووە، راشكاوانە پێیان وتون قاچاخی كۆنترۆڵ ناكەن رێگەیەكمان پیشان بدەن كاری قاچاخی كۆنترۆڵ بكەین”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش



