
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى گه‌رمیان 19 كارگه‌ى چه‌و و لم كه زۆربه‌یان له‌سه‌ر رووبار‌ى سیروان داخراون و تاوه‌كو پابه‌ندى لایه‌نه ژینگه‌یى و یاساییه‌كان نه‌بن رێگه به كردنه‌وه‌یان نادرێت.
یادگار فه‌تاح به‌رێوه‌به‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند؛ له لاێه‌ن به بەڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یانه‌وه 19 كارگه‌ى چه‌و و لم له‌سنوورى گه‌رمیان داخراون كه زۆربه‌یان ده‌كه‌ونه سه‌ر رووبار‌ى سیروان.
وتیشى: ئه‌و كارگانه مۆڵه‌ته‌كانیان به‌سه‌رچووه و مۆڵه‌تیشیان پێ‌نادرێت تاوه‌كو پابه‌ندى لایه‌نى ژینگه‌ى و یاسایى نه‌بن و ته‌واوى مه‌رجه‌كانى سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن.
یادگار فه‌تاح ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: ئه‌و كارگانه‌ى داخراون ده‌كه‌ونه سنوورى كه‌لار، قۆرتوو، پێباز و مه‌یدان و به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به كردنه‌وه‌یان نادرێت وه‌كو پێشووتر كاربكه‌ن و ببنه زیان بۆ سه‌ر كان و زه‌وى رووباره‌كه.
له ماوه‌ى رابردوودا له سنوورى گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تێك بۆ لابردنى ئه‌و كارگانه ئه‌نجامدرا كه بوونه‌ته هۆى گۆڕینى رێڕه‌وى ئاوى سیروان و تێكدانى ژینگه و له‌ناوبردنى دار‌و سه‌وزایى سه‌ر رووباره‌كه.
ئه‌یاد كه‌ماڵه‌یى سه‌رپه‌رشتیارى هه‌ڵمه‌ته‌كه به SNNى راگه‌یاند: داخستنى ئه‌و كارگانه جێگاى ده‌ستخۆشییه و پێویستیشه هیچ كارگه‌یه‌ك له‌سه‌ر رووباره‌كه نه‌هێڵدرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى سروشتى جوانى خۆى بۆ بگه‌ڕێته‌وه ببێته ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیارى به‌سود بۆ ناوچه‌كه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


