
رۆناڵد کومان
SNN Sport
ئەمڕۆ هەینی کومان راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی تایبەت بە کلاسیکۆ بەشداری کردوو باسی لە یاریەکەی سبەی شەممەی کرد بەرامبەر بە یانەی ریاڵ مەدرید.
کومان لە کۆنگرەکە وتی:”وابزانم هەموو یانەکان بیری هاندەران دەکەن، ئەمە بارودۆخێکی سەیرە، بەڵام ئەم ماوەیە هەوڵ دەدەین پێی رازی بین، هیوادارم بە زووی رێگە بە ئامادەبوونیان بدرێت،من پشت بە کۆتا ئەنجامەکانی یانەی ریاڵ مەدرید نەبەستم،بە هیوام بتوانم لە یەکەم کلاسیکۆ وەکوو راهێنەر بە باشی بخەوم”.
دواتر وتی:”گریزمان وەک هەر یاریزانێکی تر دەرفەتی هەیە بۆ یاریکردن،رێزی رای پیکێ دەگرم، ئەو لەمن زیاتر لە بەرشەلۆنە بووە، هەر راهێنەر و یاریزانێک کاتێک هەڵە دەکات دەیەوێت باشتر بێت،هەردوو یانە ئەزمونێکی تەواوی یاریکردنیان لە باشترین ئاستدا هەیە،سبەی ئێمە پێشبینی دەکەین رووبەڕووی تیمێکی بەهێز ببینەوە”.
هەروەها وتی:”بۆ ئەوان زۆر گرنگە رامۆس بوونی هەبێت لە یاریەکە، چونکە ئەو یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکان و کەسایەتییەکی بەهێزی هەیەو یاریزانێکی زۆر گرنگە بۆ ئەوان، بۆ جۆردێ ئەلبا نازانم ئەو ئامادەیە یان نا تا سبەی، باببینین، ئەگەر ئامادە بوو بە رێژەیەکی زۆر بەشداری دەکات،یاریەکەی سبەی بڕیار لەسەر چەند وردەکارییەکی بچووک دەدات،ئێمە بردنەوەمان دەوێت لە پێناو متمانەی یاریزانەکان، ئەوان شایەنی زیاترن بەهۆی ئەو ئامادەکاریانەی لە رابردوودا کردوویانە،نیگەرانیش نیم لە کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانەکان، ئەم دۆخە کاریگەری لەسەر یاریزانەکان نابێت”.
لە کۆتایدا وتی:” زۆر کلاسیکۆ یاریم کردووە، ئەنجامی 5-0 ی یاریەکەم بیردێت، کاتێک لە لێدانێکی راستەوخۆ گۆڵم کرد، هەروەها یەکەم کلاسیکۆشم بیردێتەوە،من ئەوەی بە لامەوە گرنگە ئەوەیە یاریزان لە یاریگادا چی پێشکەش دەکات، ئێمە گرنگی بە تەمەنی یاریزانان نادەین”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


