
شاری کفری
SNN- سیروان حەسەن
له هه‌ڵمه‌تێكى گه‌ڕان و پشكنینى هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كان لەنێوان خورماتوو بۆ كفرى، لهناوچهیهكى نزیك كفرى بۆمبێك به هێزه‌كه‌دا ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه سێ سه‌رباز برینداربوون.
تالب محه‌مه‌د به‌ڕێوەبه‌رى ناحیه‌ى سلێمان به‌گ به SNNى راگه‌یاند: دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ى ئایارى 2020 هێزه عێراقییه‌كان و سوپاى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا ههڵمهتێگى گه‌ڕان و پشكنینیان لەنێوان ناحیه‌ى سلێمان به‌گى سه‌ر به قه‌زاى خورماتوو بۆ قه‌زاى كفرى ئه‌نجامدا.
وتیشى: “لەناوچهى قۆریى چایى نزیك قه‌زاى كفرى بۆمبێك كه مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به هێزه‌كانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه سێ كارمه‌ندى ئه‌و هێزه برینداربوون”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، هه‌ڵمه‌تى گه‌ڕان و پشكنینى ئه‌و هێزانه له‌و سنووره دواى ئه‌وه دێت له چه‌ند ڕۆژى رابردوودا گروپه چه‌كداره‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا جموجۆڵیان هه‌بووه.
هه‌ر له‌و ناوچه‌یه له چه‌ند ڕۆژى رابردوودا چه‌كدارانى داعش شۆفڵى كارگه‌یه‌كى چه‌و و لمیان ڕفاند، كه خاوه‌نه‌كه‌ى كورده و ئاماده نه‌بووه پاره به چه‌كدارانى داعش بدات.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش



