چەکدارانی نزیک لە تورکیا ئاڵای داعش دژ بە فەرەنسا هەڵدەکەن

SNN
له شارۆچكه‌ی “سه‌رێ كانی”ی له خۆرهه‌ڵاتی رووباری فورات، كه ئێستا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای توركیا و چەکدارەکانیدایە، به ئاڵای داعشەوه خۆپیشاندان له دژی لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئەنجامدرا.
ماڵپەڕی روسیا تودەی بڵاویکردووەتەوە: دوای ئەوەی فه‌ره‌نسا له دژی ئیسلامییه توندڕەوەکان هەڵمەتێکی راگەیاند، لە سەرێکانێ خۆپیشاندانێک ئەنجامدرا و وێنه‌ی ئیمانوێڵ ماكرۆن و ئاڵای فه‌ره‌نسا شێوێندران.
شارۆچكه‌ی “سه‌رێكانی” ده‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتی رووباری فورات و شارۆچكه‌یه‌كی رۆژئاوای كوردستانه بەڵام ماوەی ساڵێکە لەژێر دەستی تورکیادایە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



