له پاڵه‌وانێتیی نیشانە شكاندنی یانه‌كانی عێراق پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و سۆلاڤ پێنجه‌م و شه‌شه‌م بوون

دیمەنێک لە پاڵەوانێتیەکە
حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 25-10-2020 ) له شاری به‌غدا پاڵه‌وانێتی نیشانە شكاندنی یانه‌كانی عێراق ته‌واو بوو تێیدا یانەکانی پێشمەرگەی سلێمانی و سۆلاڤ پلەکانی پێنجەم و شەشەمیان بە دەستهێنا.
سه‌باره‌ت به پاڵه‌وانێتیه‌كه ، نیزاڵ عه‌بدوڵا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری و سه‌رۆكی تیپی نیشانە شكاندنی یانه‌ی سۆلاڤی به‌شداربوو له پاڵه‌وانێتیه‌كه وتی:” پاڵه‌وانێتیه‌كه زیاتر له 27 یانه به‌شدارییان تێدا كردبوو له هه‌ردوو ركابه‌ری تفه‌نگ و ده‌مانچه بۆ كوڕان ).
وتیشی :”ركابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه ماوه‌ی دوو رۆژی خهیاندوو له سه‌نته‌ری راهێنانی یه‌كێتیی نیشانە شكاندنی عێراق به‌رێوه چوو، یانه‌كه‌مان توانی پله‌ی شه‌شه‌م به‌ده‌ستبهێنێت”.
نیزال عه‌بدوڵڵا ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه ئه‌نجامی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌م شێوه‌ی لای خواره‌وه بوو:
یانه‌ی جه‌یش پله‌ی یه‌كه‌م 1724 خاڵ .
یانه‌ی نه‌ینه‌وا پله‌ی دووه‌م 1658 خاڵ .
یانه‌ی به‌له‌دی پله‌ی سێیه‌م 1512خاڵ .
یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا پله‌ی چواره‌م 1508 خاڵ.
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پله‌ی پێنجه‌م 1506 خال .
یانه‌ی سۆلاڤ پله‌ی شه‌شه‌م 1503 خاڵ .
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


