
شوێنەواری شەڕ لە قەرەباغ، وێنە: میدیای کەنەدا
SNN
شەوی رابردوو بە نێوەندگری ئەمریکا، ئەرمینیا و ئازەربایجان ئاگربەستێکیان واژووکرد و رێکەوتنەکەش لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێت.
رێککەوتنەکە لەدوای دانوستانێکی چڕ ئەنجامدرا لەنێوان ستیفان بەیگەن جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و زۆهراب مناتسانکانیان وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا، جەیهون بایرانۆڤ، هاوتا ئازەربایجانیەکەی، لە کاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە شەڕ و ئاڵۆزی لە هەرێمی قەرەباغ راگیراوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتەری خۆی باسی لە ئاگربەستەکە کرد و وتی دەبێتە هۆی رزگارکردنی ژیانی زۆرێک لە هاووڵاتییانی ناوچەکە و شانازیش بە نێوەندگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و جێگرەکەی دەکات.
ئەمە یەکەمجار نییە ئاگربەست بۆ راگرتنی شەڕی قەرەباغ واژوو دەکرێت، پێشتریش دوو ئاگربەستی دیکە هەبوون و پاش ماوەیەکی کورت لە واژووکردنیان شکێندراون.
لە ڕۆژی 27ی ئەیلول شەڕ لەسەر هەرێمی قەرەباغ دەستیپێکرد، قەرەباغ ناوچەیەکی چوار هەزار و 800 کیلۆمەتریی نێوان وڵاتی ئازەربایجان و ئەرمینیایە، دانیشتوانی هەرێمەکە ئەرمەنین، تاوەکو ئێستاش زیاتر لە 35 هەزار کەس لەم شەڕە درێژخایەنەدا کوژراون.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


