
SNN
دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ سزای دوو ملیۆن دیناری بۆ ئەو کەسانە دیاریکرد کە ئاهەنگ دەگێڕن، پرسە سازدەکەن و دەچنە سەرقەبران، لە راگەیەندراوێکی نوێیدا شێوازی وەرگرتنی ئەو پێبژاردنەی بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
یەکەم: ئەو لایەنانەی کە لە بڕگەی شانزەیەم/یەکەمی بەیانی 52 ئاماژەی پێدراوە بە پسوولەی 38/ا پارەکە وەردەگیرێت.
دووەم: وێنەی یەکەم لە پسوولە دەدرێت بە کەسی سەرپێچیکار.
سێیەم: ئەم بڕە پارانە کە وەردەگیرێت لە ژمێریاری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان وەک ئەمانەت هەڵدەگیرێت.
چوارەم: مانگانە لیستێک بەناوی ئەو کەسانەی کە کاری پێبژاردنەکان دەکەن رەوانەی وەزارەت دەکرێت بە مەبەستی خەرجکردنی هاندان بۆیان بە رێژەی 50٪ لە داهاتی پێبژاردن.
پێنجەم: 50٪ی داهاتی پێبژاردنەکان خەرجدەکرێت بۆ کڕینی پێداویستی خۆپارستن بەپێی ئەو لیستەی کە لەلایەن پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەنێردرێت بۆ وەزارەت.
رۆژی 24-10-2020 وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بە چەند سزایەک کرد لە پێناو پابەندبوونی هاونیشتمانییان و ئاماژەی بەوە دابوو، “پێویستە لەسەرجەم فەرمانگەکان رەچاوی رێکاری نوێ بکرێت و ماسک بەکاربهێندرێت، هەر فەرمانبەر یان کارمەندێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و یان پێشمەرگە یان ئاسایش پابەندنەبێت سزای دارایی دەدرێت. ”
سەبارەت بە شاییکردن و چوونە سەرقەبران و دانانی پرسە، وەزارەتی ناوخۆی ئاماژەی بەوە دا، کە قەدەخەکردنی داوەت و شایی و چوونە سەرقەبران و دانانی پرسە بەردەوام دەبێت و بنکەی پۆلیس و موختاری گەڕەک بەرپرسیارن و هەر کەسێک پابەندنەبێت بڕی 2 ملیۆن دینار پێبژاردنی پێ دەکرێت.
سەبارەت بە بەستنی ماسک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەر کەسێک ماسک نەبەستێت بەپێی رێکارەکانی ئەم بەیانە بە بڕی 20 هەزار دینار سزادەدرێت.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


