سامان بەرزنجی: ئەگەر هەموو بودجەى هەرێم بۆ دۆخی تەندروستی تەرخانبکرێت بەش ناکات

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی
SNN
وەزیری تەندروستی هەرێم سەردانی پارێزگای سلێمانی کرد بۆ بەسەرکردنەوەی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: رەوشی کۆرۆنا لە هەرێم خراپە، هۆکارەکەشی ساردبوونەوەی هاووڵاتییانە لە پابەندی.
سامان بەرزنجی لە کۆنفرانسێکدا چەندین بابەتی جیاوازی باسکرد، لە نێویشیاندا رەوشیتی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی و سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان لە پارێزگاکە وتی: “لە هەر پارێزگایە و لە ماوەیەکدا ژمارەی تووشبوون بەرزبووەتەوە، هۆکارەکەی بە گشتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، هاووڵاتییان وەکو رابردوو خۆیان ناپارێزن لە ڤایرۆسەکە”.
سەبارەت بە بودجەی تەرخانکراوی کۆرۆناش وتی: ئەگەر هەموو بودجەى هەرێم بۆ دۆخی تەندروستی تەرخانبکرێت بەش ناکات، چونکە زۆرینەى پێداویستییەکان بۆ یەکجار بەکاردەهێنرێت و بەردەوام پێویستییان پێیان هەیە.
باسی لەوەشکرد: ههر كارمهندێكی وهزارهتی تهندروستی بهكۆرۆنا كۆچی دوایی بكات، حكومهت پێنج ملیۆن دینار دهداته بنهماڵهكهی.
سامان بەرزنجی باسی لە کەموکورتییەکانی نەخۆشخانەی هیوا و سەنتەری ژیانەوە کرد لە سلێمانی و وتی، چەند ئامێرێکی تەندروستی نوێ بۆ نەخۆشخانەکە دابیندەکرێت، راشیگەیاند نزیکەی 80 بۆ 85 لەسەدی چارەسەرەکانی نەخۆشانی شێرپەنجە لەلایەن نەخۆشخانەکانی هەرێمەوە دابیندەکرێت.
More News
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
10 mins لهمهوپێش -
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
10 mins لهمهوپێش



