
پلازمای خوێن
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە بەرپرسانی كەرتی تەندروستی جەختیان لەوەكردووەتەوە كە بەكارهێنانی پلازمای خوێنی ئەو كەسانەی كۆرۆنایان تێپەڕاندوو بۆ چارەسەری توشبووانی كۆرۆنا سودی زۆریان لێوەرگرتووە و سەرەتا ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان پلازمایان دەبەخشی، بەڵام بە وتەی بەڕێوەبەری بانكی خوێنی سلێمانی لە ئێستادا بەخشینی پلازما زۆر كەمیكردووە و ڕۆژی وەها هەیە هیچ كەسێك نایەت بۆ بەخشینی پلازما.
كۆچەر ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بانكی خوێنی سلێمانی، بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی پێش چەند مانگێك ئەو هاوڵاتیانەی كۆرۆنایان تێپەڕاندبوو زۆر بەباشی ئامادە بوون كە پلازمای خوێن ببەخشن بە توشبووانی نوێ و هاوكات سودێكی زۆریشمان لەو پلازمایانە وەردەگرت بۆ چاكبوونەوەی نەخۆشەكان، بەڵام ماوەی چەند هەفتەیەكە بەداخەوە بەخشینی پلازمای خوێن زۆر كەمیكردووە بەجۆرێك ڕۆژانە چوار بۆ پێنج كەس دێن بۆ بەخشینی پلازما و ڕۆژی واش هەیە هیچ كەسێك نایەت لە كاتێكدا رێژەی توشبوون بە كۆرۆنا زۆر زیادیكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا بانكی خوێنی سلێمانی خەریكە هیچ پلازمایەكی تیادا نەمێنێت، بۆیە زۆر گرنگە ئەو هاوڵاتیانەی كە نەخۆشی كرۆنایان تێپەڕاندووە و چەند هەفتەیەك بەسەر چاكبوونەوەیاندا تێپەڕیوە بێنە بانكی خوێنی سلێمانی بۆ بەخشینی پلازما، ئەوەش وەك كارێكی مرۆڤانە و نشتیمانی و بەشداریكردن لە ڕزگاركردنی گیانی كەسێكی خۆیان چونكە دەبینین ڕۆژانە ژمارەی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا ڕوو لە زۆر بوون دەكات.
بەڕێوەبەری بانكی خوێنی سلێمانی هەموو ئەو دەنگۆیانەشی ڕەتكردەوە كە گوایە ئەو كەسانەی پلازمای خوێن دەبەخشن بەرگری لەشیان لاواز دەبێت ئەمە هیچ بنەمایەكی زانستی نییە، بەڵكوو بە پێچەوانەوە بەخشینی خوێن و پلازما نەك زیانی نییە لەڕووی تەندروستییەوە چەندین سودی گرنگی هەیە بۆ جەستەی بەخشەری پلازما.
بە گوێرەی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، تا ئێستا لە سنوری پارێزگای سلێمانی 21 هەزار و 108 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، هاوكات 11 هەزار و 511 كەسیان چاكبوونەتەوە، بەڵام هەزار و 109 كەس پلازمای خوێنیان بەخشیوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


