“9 هه‌زار ماڵ گه‌ڕاوین تاوه‌كو جله هه‌ڵواسراوه‌كانى پرۆژه‌ى (مێینه)مان كۆكردووه‌ته‌وه”

نمایشى تابلۆى پرۆژه‌ى (مێینه) له شارى سلێمانى | فۆتۆ: CDO
SNN – هه‌ڵكه‌وت سه‌روه‌ت
وته‌بێژى رێكخراوى گه‌شه‌پێدانى مه‌ده‌نییه‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت: زیاتر له 9 هه‌زار ماڵ گه‌ڕاوین تاوه‌كو جله هه‌ڵواسراوه‌كانى پرۆژه‌ى (مێینه)مان كۆكردووه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: “پرۆژه‌كه بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت”.
هه‌ژان هێرش، وته‌بێژى رێكخراوى گه‌شه‌پێدانى مه‌ده‌نییه‌ت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به SNN ى راگه‌یاند: “ئەمڕۆ لە سلێمانی رێکخراوی گه‌شه‌پێدانى مه‌ده‌نییه‌ت ناسراو به (CDO) پرۆژەی مێیینەمان نمایشكرد، کە خاوەنی بیرۆکەکە خاتوونی شێوەکار تارا عبدوڵایه، تیایدا بە درێژایی نزیکەی پێنج کیلۆمەتر جلوبەرگی ئەو ژنانه نیشاندرا کە تووندوتیژیيان به‌رامبەر کراوە”.
وتیشى: “ماوەی سێ مانگە کار لەسەر ئەم پرۆژەیە دەکەین، زیاتر له نۆ هەزار ماڵ گەڕاوین، هەر خاتوونێک كه تووندوتیژی بەرامبەر کرابێت پارچەیەک لە قوماشی لێ وەرگیراوە بۆ ئه‌وه‌ى له‌م پرۆژه‌یه‌دا به‌كاربێت”.
وته‌بێژى رێكخراوى گه‌شه‌پێدانى مه‌ده‌نییه‌ت ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئامانجی هەڵواسینی ئەم جلوبەرگانە لە باخچەی نالیەوە بۆ به‌رده‌م دادگای سلێمانی نیشاندانى ئازارەکانی ژنانه لە کوردستان”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌ژان هێرش ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “نمایشى ئه‌م تابلۆیه بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، دواتر لێدەکرێتەوە و بۆ کاری‌تر بەکاریان دەهێنین”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
7 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
7 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
9 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
7 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
7 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
9 hours لهمهوپێش



