
زیدان لەگەڵ یاریزانەکانی لە راهێنانی پێش یاری مونشنگلادباخ
SNN Sport
سبەی سێشەممە، لە گەڕی دووەمی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی بروسیا مونشنگلادباخ و یاریەکە لە رکابەرییەکانی گروپی دووەمەو لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت.
زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بەشداری کردوو رایگەیاند:” باسی کلاسیکۆ ناکەین، تیشک دەخەینە سەر یاریەکەی سبەی،ئەوە ئێمە بێزار ناکات بەرشەلۆنە قسەی لەسەر ڤار کردووە لەسەر لێدانە سزاکە،دڵخۆشم بە ئامادەبوونی هازارد،ئەوە سەرسامم ناکات کە بوونی هەیە لە لیستی یاریزانەکان، من تەنیا بیر لە یاریەکەی سبەی دەکەمەوە،تا رۆژی کۆتایی شەر دەکەم”.
دواتر وتی:”دەبێت یاریزانان ئامادە بن بۆ کێبڕکێکردن و یاریکردن، دواتر من بڕیار دەدەم،گرنگترین شت بۆ یاریەکەی سبەی ئەوەیە 90 خولەک بە تەرکیزەوە یاری بکەین، چونکە یاریەکەی قورسە،ئیسکۆ هەمووکات دەیەوێت یاری بکات، ئەویش وەکوو ئەوانی تر، دەبێت ئەو ئامادە بێت بۆ یاریکردن، دواتر من بڕیار دەدەم کێ یاری دەکات”.
لە کۆتایدا وتی:” رووبەڕووی بروسیا مونشنگلادباخ دەبینەوە، یانەیەکی زەحمەتە،هەر سێ رۆژ جارێک بەمشێوەیە یاری دەکەین، ئەوەی دەمانەوێت بیکەین دووبارە کردنەوەی ئەو شتەیە کە لە یاریەکەی شەممە کردمان، وەرزەکەش درێژە، پێویستمان بە هەموو یاریزانەکانە”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
5 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
6 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
5 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
6 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
8 hours لهمهوپێش



