مامۆستایه‌كى زانكۆ دواى دیارنه‌مانى له كه‌ركوك ته‌رمه‌كه‌ى دۆزرایه‌وه

سه‌فا كه‌لهوڕ، قوربانى | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى له سنوورى گه‌رمیان مامۆستایه‌كى زانكۆ دیارنامێنێت، به وته‌ى كه‌سوكاره‌كه‌ى له شارى كه‌ركوك ته‌رمه‌كه‌ى دۆزراوه‌ته‌وه و هۆكارى كوشتنه‌كه‌شى نادیاره.
ئیسماعیل سابیر،كه‌سوكارى ئه‌و مامۆستایه به SNNى راگه‌یاند: “نزیكه‌ى 10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر رێگاى كه‌لار بۆ خانه‌قین (سه‌فا كه‌لهوڕ) مامۆستا له زانكۆى گه‌رمیان و دانیشتووى شارى كه‌لار رفێندراوه، ئه‌مڕۆ كه‌سوكارى ئاگاداركراونه‌ته‌وه له‌وه‌ى له سنوورى كه‌ركوك به كوژراوى دۆزراوه‌ته‌وه”.
وتیشى: “تاوه‌كو ئێستا هۆكارى رفاندن و كوژرانى نادیاره و له كاتێكدا هیچ كێشه و گرفتێكى له گه‌ڵ كه‌سدا نه‌بووه و ئه‌م تاوانه پێده‌چێت له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه ئه‌نجامدرابێت”.
پاش به‌دواداچوونى SNN، “هێزه‌كانى پۆلیس و ئاسایش بێ ئاگایی خۆیان له رفاندنی ئه‌و مامۆستایه‌ى زانكۆ ده‌ربڕى و هیچ زانیارییه‌كى ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر رووداوه‌كه یان رفاندنهكهى له سنوورى گه‌رمیان نييه و ئاگادارنين”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “ته‌رمى ئه‌و مامۆستایه له گه‌ڕه‌كى دومێزى شارى كه‌ركوك دۆزراوه‌ته‌وه”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه فه‌رهاد قادر، سه‌رۆكى زانكۆى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: “مامۆستا سه‌فا قادر باقى ناسراو به سه‌فا كه‌لهوڕ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له زانكۆى گه‌رمیان وانه‌بێژ بووه و له بنه‌ڕه‌تدا دانیشتووى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانه”.
وتیشى: “ئه‌مڕۆ له‌وه ئاگاداربووین كه ناوبراو له سنوورى كه‌ركوك كوژراوه و ورده‌كارییه‌كى ئه‌وتۆ له باره‌ى رووداوه‌كه‌وه نازانین”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


