ئەو کۆچبەرە کوردانەی لە میسر دەستبەسەرن خەڵکی کام شارەی هەرێمن؟

کۆچبەرانی یۆنان
SNN
نزیکەی هەفتەیەکە 34 کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان لە میسر دەستبەسەرن بەهۆی ئەوەی بەنایاسایی هەوڵی کۆچکردنیانداوە، سەرپەرشتیاری دەزگای لوتکەش ناو و شوێنی لەدایکبوونیان بڵاودەکاتەوە.
ئاری جەلال، سەرپەرشتیاری دەزگای لوتکە لەدوای بڵاوکردنەوەی ناو و تەمەن و شوێنی لەدایکبوونی ئەو کۆچبەرانە، راشیدەگەیەنێت: “دەزگای لوتکە ئاگاداری هاووڵاتییانی هەرێم دەکاتەوە هەرکەسێک کەسوکاری لەو یەختەدا بووە ناوی لەو لیستەی دەزگای لوتکە تۆمار نەکراوە، تکایە لە نزیکترین کاتدا زانیاریمان لەوبارەیەوە بۆ بنێرێت”.
وەکو لە لیستەکەدا دیارە، زۆرینەی ئەو کۆچبەرانەی کە دەستبەسەرن خەڵکی ناحیەی چوارقوڕنەی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕینن، ئەوانی دیکەش خەڵکی شیلادزێ، سلێمانی، حاجی ئاوا، کەرکوک و هەولێرن.
پێشتر ئاری جەلال بە SNNی وتبوو: 18ی ئەم مانگە 34 کۆچبەری هەرێم لەگەل ژمارەیەک کۆچبەری تورکی و میسری و رۆژهەڵاتی کوردستان، بەرەو ئەوروپا کۆچیانکرد، رۆژی 20ی مانگ یەختەکەیان لە کەناراوەکانی تورکیا پەکیکەوت، بۆ رۆژی دواتر کەشتییەکی میسری بەهانایانەوە چوو، ئەوانی گواستەوە بۆ میسر و لەوێ دەستگیرکران.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


