
کۆنفرانسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، وێنە: هەڵکەوت سەروەر
عومەر محەمەد ئەمین، جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: وا پێویستە سەرجەم بەرپرسانی حزبی و حکومی و رێکخراوی پیشەیی و جەماوەرییەکانی کۆمەڵی مەدەنی و مامۆستایانی ئاینی پەرۆشی کردنەوەی دەرگای خوێندن بن تا دواکەوتن و نەزانی تەنگمان پێ هەڵنەچنێت.
دەشڵێت: وەزارەتی پەروەردە هەمیشە خۆی بە خەمخۆری داوا رەواکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و بەرەوپێشچوونی پرۆسەی پەروەردە دەزانێت.
باس لەوەشدەکات پەروەردە شادەماری گەشەپێدان و پێشکەوتنی وڵاتە لەهەموو بوارەکاندا ناکرێت هەر هەموومان خۆمان لەو بەرپرسیارێتییە مێژووییە بدزینەوە، واتە تاک بەتاکی ئەم هەرێمە بەرپرسن لە شکستهێنانی پرۆسەی خوێندن.
لە کۆتاییدا جەختی لەوەکردەوە، لەگەڵ داوا رەواکانی مامۆستایانن بەتایبەت گرفتی مووچە، وتیشی: داواکارین لە سەرجەم بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و مامۆستایان، هاوکار و هەماهەنگ بن لەگەل دایک و باوکی خوێندکاران بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خوێندنگاکان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


