
وێنە: سیروان حەسەن
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
هه‌رچه‌نده ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی داوای لە مامۆستایانی سنووری پارێزگاکە کرد بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن، بەشێک لە مامۆستایانى نارازى له گه‌رمیان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو بایكۆتى كردنیانى ده‌وامیان دووپاتكردووه.
ئارى عزه‌دین یه‌كێك له مامۆستایانى نارازى له گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند؛ ئه‌مرۆ جارێكى دیكه خۆپیشاندانیان له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ى كه‌لار ئه‌نجامدا وه‌كو په‌یامێك بۆ ئه‌و به‌رێوه‌به‌رانه‌ى به فه‌رمانى په‌روه‌رده بایكۆتیان شكاند و ده‌رگاى قوتابخانه‌كانیان كرده‌وه.
وتیشى: مامۆستایان داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێنه‌كراوه و هیچ گره‌نتییه‌ك نییه بۆ پێدانى مووچه‌كانمان بۆیه شكاندنى بایكۆت به‌مشێوه‌یه زیانى زۆر ده‌بێت بۆ مامۆستایان و پێویسته مامۆستایان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
نزیكه‌ى مانگێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه ئاماده‌یى و بنهرهتییهكانى سنوورى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان بایكۆتى ده‌وامیان راگه‌یاند و ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو تا باشكردنى مووچه‌كانیان ده‌وام ناكه‌ن، به‌ڵام هه‌فته‌ى رابردوو دواى كۆبوونه‌وه‌ى په‌روه‌رده له گه‌ڵ ئه‌و به‌رێوه‌به‌رانه به‌شێكیان بایكۆتیان كۆتایى پێهێناوه ده‌رگاى قوتابخانه‌كانیان كردووه‌ته‌وه.


More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



