نوێترین زانیاری لەسەر ئامادەبوونی رۆناڵدۆ و بۆنۆچی و کیلینی بۆ یاری بەرشەلۆنە

رۆناڵدۆ لە راهێنانی پێشووی یانەی یۆڤانتۆس
SNN Sport
ئەمڕۆ سێشەممە، رۆژێک پێش یاری بەرامبەر بە یانەی بەرشەلۆنە لە قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی یۆڤانتۆس مەشق و راهێنانە بە کۆمەڵەکانی ئەنجامدایەوە و لە کاتی راهێنانەکانیش هەریەکە لە رۆناڵدۆ و بۆنۆچی و کیلینی نەبینران.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەمڕۆ مەشق و راهێنانی نەکردووە،کیلینیش ئامادە نەبووە لە مەشقەکان و بۆنۆچیش مەشق و راهێنانی بە جیا پێکراوە و لەگەڵ هاوڕێکانی نەیتوانیوە راهێنان بکات.
بەڵام دی لێگتی بەرگریکاری هۆڵەندی بەتەواوی لە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاکبووەتەوە ، بەڵام بە پێی زانیارییەکانی کەناڵی سکای سپۆرت ئامادە یاریەکە نابێت.
بە قسەی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا، ئەمڕۆ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکرێتەوە، ئەگەر ڤایرۆسەکە لە جەستەیدا بوونی هەبێت، ئەوا ئامادەی یاریەکە نابێت، بەڵام ئەگەر پشکنینەکە نێگەتیڤ بوو، ئەوا سبەی بەرامبەر بە میسی یاری دەکات.
سبەی چوارشەممە، لە دووەم دەرکەوتنیدا لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، هەردوو یانەی یۆڤانتۆس و بەرشەلۆنە لە کاتژمێر 11:00 لە یاریگای یۆڤانتۆس لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵی رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


