
پێرلۆ
SNN Sport
سبەی چوارشەممە، یانەی یۆڤانتۆس لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی بەرشەلۆنە دەکات و یاریەکە لە رکابەرییەکانی گروپی حەوتەمی خولەکەیە و لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئەندریا پێرلۆ راهێنەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بەشداری کردوو باسی لە یاریەکە کرد.
پێرلۆ لە کۆنگرەکە وتی:”دەبێت چاوەڕوانی پشکنینی رۆناڵدۆ بکەین لەم ئێوارە،، ئەو 15 رۆژە دورکەوتووەتەوە، 90 خولەک یاری بکات ئاڵۆز دەبێت، ئەم یارییە هەمووان دەیانەوێت یاری بکەن،ئێمە هەموومان باشترینەکانمان دەوێت بۆ بردنەوە، کیلینی ئامادە نابێت بۆ یاریەکە، بەیانی هەڵسەنگاندن بۆ پێکانەکەی بۆنۆچی دەکرێت بۆ ئامادەبوون، دیلێگتیش هێشتا لە لایەن پزیشکەکانەوە گلۆپی سەوزی بۆ هەڵنەکراوە، بەهیواین هەموو تیپەکە ئامادەبن بۆ تەواوکردنی پێکهاتەکە”.
دواتر وتی:” یانەی بەرشەلۆنە لە گەورەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانە، دەبێت یارییەکی نایاب بکەین، تەنانەت بە بێ بەرگریکارەکانیش، یاریەکەمان لەگەڵ بەرشەلۆنە یەکلاکەرەوە نیە، دەبێت ئازایەتی خۆمان نیشان بدەین، مۆراتاو دیبالا یارییەکی باشیان دژی ڤیرۆنا ئەنجامدا، من رازیم لە ئاستی ئەوان، بە داخەوە گۆڵیان نەکرد”.
لەسەر میسی وتی:” ئەو بەشێکە لە مێژووی تۆپی پێ،ئەو لەگەڵ رۆناڵدۆ کاری نائاساییان لە ماوەی ئەم 15 ساڵە ئەنجامداوە،بۆ یەکەمجارە وەکوو راهێنەر رووبەڕووی میسی دەبمەوە، من بە رێزێکی زۆر مامەڵەی لەگەڵ دەکەم”.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
12 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
36 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
12 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
36 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش



