کازمی بەنیازە ناوچەی سەوزی بەغدا بە تەواویی بکاتەوە

0
752

SNN

دوای ئەوەی بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانەوە داخرابوو، لە ئێستادا حکومەتی عێراق کار بۆ ئەوە دەکات ناوچەی سەوزی بەغدا بە تەواویی بکاتەوە.

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە فەرمانیداوە کە ناوچەی سەوز بە تەواویی بکرێتەوە دوای داخستنی بەهۆی هێرشی گروپە چەکدارەکانەوە بۆ سەری.

هاوکات کازمی بڕیاریشیداوە کە پردی هەڵواسراو بە ئاراستەی فڕۆکەخانە لە هەردوو سایدەوە بکرێتەوە لە کاتژمێر 6ی بەیانی تا کاتژمێر 5ی ئێوارە.

مانگی 12ی 2018 ناوچەی سەوز كە بە ناوچەی پارێزراو لە بەغدا پێناسە دەكرا، دوای 15 ساڵ لەلایەن ئەمریكاوە، گەمارۆی لەسەر هەڵگیراو دیوارە كۆنكرێتییەكانی لابران، ئەوەش وەك دەستكەوتێك بۆ عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی ئو کاتەی عێراق هەژمار دەكرێت.

ئەم شوێنە لەسەرەتای پرۆسەی ئازادی عێراق لەلایەن ئەمریكاوە، بارەگای هێزەكانی هاوپەیمانان بوو، لەلایەن ئەمریكاوە بەڕووی خەڵكدا داخرا، ئەوەش لەپێناو پاراستنی بارەگای كونسوڵخانەی خۆی و حكومەتی عێراقی.

شوێنەكە لەلایەن سوپای ئەمریكاوە تا ساڵی 2004 پارێزگاری لێ دەكرا، پاش ئەوە ڕادەستی پاسەوانی نیشتمانی عێراق كرایەوە.

لە 2009دا، ناتۆ بارەگای خۆی لەناوچەی سەوز كردەوە، پێنج ساڵ پێش ئەو بەروارەش، ناتۆ نێردەیەكی تایبەت بە مەشق و ڕاهێنانی لەعێراق پێكهێنابوو بەمەبەستی هاوكاریكردنی هێزە ئەمنییەكان. لە كۆتایی 2016 هێزە ئەمنییەكانی عێراق بەربەستی كۆنكرێتییان بۆ پاراستنی ناوچەكە لە تەقینەوەو هێرشەكان بە چواردەوری ناوچەی سەوز دانا، لەكاتێكدا وڵات بە قۆناغێكی دژوارو ئاڵۆزی لایەنە سیاسییەكاندا دەڕۆشت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this