“هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن ده‌رگاى پۆله‌كانى 1 و 2 و 12ش دابخرێت”

كۆمه‌ڵێك قوتابى له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى حكومه‌تى هه‌رێم تاوتوێى گرتنه‌به‌رى رێكارى نوێ ده‌كه‌ن له‌نێو قوتابخانه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ى چاوه‌ڕوانكراوى نێوانیاندا، به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ش ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌رى هه‌یه كه ده‌رگاى پۆله‌كانى 12 و یه‌ك و دووش دابخرێت”.
له ماوه‌ى رابردوودا وەزارەتی پەروەردەى حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا كە لە27ى ئه‌یلولى 2020 دەرگای خوێندنگاكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بكاتەوە، هاوكات لە 10ى تشرینى یه‌كه‌م 2020 پۆلەكانی یەك و دووی بنەڕەتی رۆیشتنەوە بۆ قوتابخانەكان، بەڵام لەو ماوەیەدا بە هەزاران مامۆستا و قوتابی تووشی ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بڕیارە لە 1 تشرینى دووه‌مى 2020 هەریەكە لە وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە كۆببنەوە بڕیارێكی یەكلاكەرەوە لەبارەی پرۆسەی خوێندن بده‌ن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی SNN له به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده وه‌ریگرتوون، “بڕیارە له كۆبوونه‌وه‌ى 1ى تشرینى دووه‌م، لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە راپۆرتێكی ورد لەسەر دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە 27ى ئه‌یلوله‌وه تاوه‌كو 27ى تشرینى دووه‌م، كه له ئێستادا سه‌رقاڵى ئاماده‌كردنین پێشكه‌ش بكرێت، لیژنەی ئامادەكاری راپۆرتەكەش لە كارەكانیان بەردەوامن لەسەر هەڵسەنگاندنی دۆخی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ناوەندەكانی خوێندن بەتایبەت تووشبوونی مامۆستایان و قوتابیان”.
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى راپۆرته‌كه‌وه به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كه نه‌یویست ناوه‌ى بڵاوبكرێته‌وه به SNNى راگه‌یاند: “ناوەڕۆكی راپۆرتەكە ئەوەیە كە %100 بڕیار لەسەر كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان نادرێت بۆ پۆلەكانی (سێ تاوه‌كو 11)، چونكە ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایان توشی كۆرۆنا بوون ئەوە سەرەڕای ئەوەی بەڕێژەیەكی زۆر لە قوتابیان تووشی هەمان ڤایرۆس بوون بەجۆرێك قوتابخانەی وەها هەیە هەر بە تەواوەتی خوێندكاره‌كانى نێردراونەتەوە بۆ ماڵەوە، بۆیە دۆخە ئەوە ناخوازێت كە ئەو پۆلانە بكرێنەوە”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى تا چه‌ند ئه‌گه‌رى داخستنى ده‌رگاى پۆلى ئه‌و قوتابخانانه هه‌یه كه ئێستا كراونه‌ته‌وه وتیشى: “لە كۆبوونەوەكەی 1ى تشرینى دووه‌م، بە هەماهەنگی لەگەڵ هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی بڕیاری پێویست لەبارەی داخستنی تەواوەتی دەرگای قوتابخانەكان دەدەین، هەموو ئەگەرەكان ئەوەمان پێ دەڵێن كە بڕیاری داخستنی پۆلەكانی 12 ی ئامادەیی و یەك و دووی بنەڕەتیش دەدرێت لەبری ئەوەی پۆلی نوێ بكرێتەوە”.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN، “لەسەرەتای كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان تاوه‌كو ئێستا لە پارێزگای هەولێر نزیكەی هەزار و 700 كەس لە مامۆستا و قوتابی و فەرمانبەر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، هاوكات دوو مامۆستاش بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، هەروەها لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی نزیكەی 800 مامۆستا و قوتابی تووشی ڤایرۆسی كۆرنا بوون”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



