گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 28/10/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ چوارشەممە (28/10/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- هەرگیز کۆڵنادات، فەرمانی یەکەمی یانەی ریاڵ مەدرید ئەمەیە.
- تا خولەکی 87 ئەنجامی یاریەکە 2-0 بوو بۆ یانەی بروسیا مونشنگلادباخ و ریاڵ مەدرید لە دۆخێکی قورسدا بوو.
- دواتر مەدرید ئەنجامەکەی 2-2 یەکسانکردەوە.
- بارتۆمیۆی سەرۆکی بەرشەلۆنە وازی لە پۆستەکەی هێنا.
- چارەسەرەکە جواو فلیکس بوو، ئاتلەتیکۆمەدرید 3-2 لە سالزبۆرگ دەباتەوە.
- زۆرانبازی رۆناڵدۆ و میسی نابینین، رۆناڵدۆ هێشتا هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

ئاس:
- بە دەستهێنانی خاڵێک متمانەی هێنا.
- مەدرید خۆی لە کارەساتێک بە دوور دەگرێت و بە دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 87 و 93 خۆی لە دۆڕان رزگار دەکات، لەو یارییەی کە شایەنی دۆڕان نەبوو.
- جواو فلیکس ئاتلەتیکۆمەدرید لە ئاژاوە دەهێنێتە دەرەوە.
- ڤایرۆسی کۆرۆنا رێگری دەکات لە رووبەڕووبوونەوەی رۆناڵدۆ و میسی.

سپۆرت:
- بارتۆمیۆ خاولیەکەی فڕێدا.
- سەرۆکی بەرشەلۆنە هێرشدەکاتە سەر حکومەتی کەتەلۆنیا، ئەمەش بەهۆی ئەوەی رەتیکردووەتەوە دەنگدان بۆ لێسەندنەوەی متمانە لەو سەرۆکە دوابخات.
- بارتۆمیۆ:” سوکایەتی بە خۆم و خێزانەکەم کراوە”.
- موعجیزە لە 6 خولەکدا، ریاڵ مەدرید 2-2 دژی مونشنگلادباخ یەکسان دەبێ.
- جواو فلیکس گەڕانەوەکە دەدرەوشێنێتەوە، ئاتلەتیکۆمەدرید 3-2 لە سالزبۆرگ دەباتەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- وازهێنان.
- بارتۆمیۆی سەرۆکی بەرشەلۆنەو ئەنجومەنی ئیدارەی یانەکە وازیان لە پۆستەکەیان هێنا، ئەمەش دوای ئەوەی حکومەتی کەتەلۆنیا رەتیکردەوە دەنگدان بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە بارتۆمیۆ دوابخات.
- ئەمڕۆ بەرشەلۆنەو یۆڤانتۆس بە بێ رۆناڵدۆ و لەگەڵ میسی رووبەڕوو دەبنەوە.
- مونشنگلادباخ 2-2 ریاڵ مەدرید، مەدرید لە شکست رزگاری بوو.
- ئاتلەتیکۆمەدرید 3-2 لە سالزبۆرگ دەباتەوە و جواو فلیکس دوو گۆڵ دەکات.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


