
دیمەنێک لە خولی ئەم وەرزەی عێراق
SNN Sport
سبه‌ی هه‌ینی یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می ركابه‌رییه‌كانی خولی تۆپی پێی نایابی عێراق به ئه‌نجامدانی (5) یاری یاریگاكانی به‌غداد و پارێزگاكانی له خۆیان ده‌گرن ، یانه‌ی زه‌ورا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورس ئه‌نجام ده‌دات كاتێک رووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌وت له سه‌ر یاریگای ( شه‌عب ) ده‌بێته‌وه ، یانه‌ی زه‌ورا به هیوایه یه‌كه‌مین بردنه‌وه ده‌ستەبه‌ر بكات پاش یه‌كسانبوونی له ده‌ستپێكی خوله‌كه له به‌رامبه‌ر شورتە.
له به‌رامبه‌ردا یاریزانانی راهێنه‌ر ( یه‌حیا عه‌لوان ) ئامانجیان به‌رده‌وامبوونه له ئه‌نجامه باشه‌كان پاش بردنه‌وه‌یان له گه‌ڕی یه‌كه‌مدا له یانه‌ی حدود و له یارییه‌كانی تری گه‌ڕی دووه‌م ، یانه‌ی شورتە خوازیاره ئه‌مانه‌ی به‌غداد تێبپه‌رێنێت و به پشتبه‌ستن به ئەستێرهكانی .
له به‌رامبه‌ردا یانه‌كه‌ی پایته‌خت ده‌ڕوانێت بۆ راستكردنه‌وه‌ی رێره‌وه‌كه‌ی پاش دۆڕاندنی له به‌رامبه‌ر یانه‌ی نه‌وت ، یانه‌ی نه‌جه‌ف له دێربی شاره‌كه له به‌رمبه‌ر یانه‌ی نه‌وتی ناوه‌ڕاست یاری ده‌كات.
كاره‌با رووبه‌ڕووی ركابه‌ره‌كه‌ی یانه‌ی حدود له یاریگای تاجی ده‌بێته‌وه ،یانه‌ی مینا ده‌بێته میوانی سه‌ماوه و رۆژانی شه‌ممه و یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو ركابه‌رییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌م ته‌واو ده‌بێت و تیایدا یانه‌ی ته‌له‌به رووبه‌رووی سه‌ناعات كاره‌باییه ده‌بێت و نه‌وتی به‌سڕه میوانداری قووه جه‌وییه ده‌كات.
له دێربی كوردستان یانه‌ی هه‌ولێر پێشوازی له یانه‌ی زاخۆ ده‌كات ، یانه‌ی نه‌وتی میسان له سه‌ر یاریگای ( میمونه ) رووبه‌رووی دیوانییه ده‌بێتەوە و كه‌رخ و قاسم رووبەرووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه له یاریگای كه‌رخ.
More News
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
1 hour لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
1 hour لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
2 hours لهمهوپێش



