
بینای وەزارەتی گەنینەی ئەمریکا
SNN
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند “دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی ژمارەیەک سزای نوێیان بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپاندووە”.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە “هەندێک لەو قەوارە و کەسانەی سزاکەی ئەمریکا دەیانگرێتەوە، لەناو وڵاتانی چین و سنگاپۆرەدان”.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا رایگەیاندووە “8 قەوارە کە سزاکەیان بۆ دەرچووە، کڕین و فرۆشیان بە کەرەستەی پیترۆ کیمیاوییەوە کردووە بۆ بەرژەوەندی ئێران”.
هەفتەی رابردووش مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: یەکێک لە جەنەراڵە پلەدارەکانی هێزی قودس لە عێراق کە لە هەمانکاتدا باڵیۆزی ئێرانە لە بەغدا، لەگەڵ دوو بەرپرسی باڵای حزبوڵڵا خراونەتە لیستی سزاکانەوە.
پۆمپیۆ راشیگەیاند: بڕیارەکە لە چوارچێوەی بڕیارنامەی سەرۆکایەتی ژمارە 13244 دەرکراوە کە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بەکاردەهێنرێت، پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەیش کرد کە حکومەتی ئێران و رێبەرانی هێزی قودسی سەربە سوپای پارێزەرانی شۆڕشی ئێران ساڵانێکە لەپێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیان سەرچاوەکانی گەلی عێراقیان داگیرکردووە.
راشیگەیاند ”ئەمریکا یەکێک لە جەنەراڵە پلەدارەکانی هێزی قودس لە عێراق کە لە هەمانکاتدا وەک باڵیۆزی ئێران لە بەغدا خزمەت دەکات، بەناوی ئیرەج مەسجیدی خستە لیستی سزاکانەوە، بەوەیش هەنگاوێکی دیکەی هەڵنا بۆ رزگارکردنی گەلی عێراق لە ژێر کاریگەری ئێراندا”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



