“تا ئێستا وه‌زاره‌تى دارایی هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ مووچه‌ى مانگى تشرینى دووه‌م نه‌كردووه”

دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت: تا ئێستا وه‌زاره‌تى دارایی هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ پاره‌ى مووچه‌ى مانگى تشرینى دووه‌م نه‌كردووه، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “حكومه‌ت ده‌یه‌وێت تۆپه‌كه بخاته قاچى په‌رله‌مان”.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى سه‌وز كه هاوكات ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراقه به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاندووه: “تا ئێستا حكومه‌تى عێراق هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ بڕى مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى بۆ مانگى تشرینى دووه‌م نه‌كردووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه: “مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق دواكه‌وتووه، چونكه تا ئێستا پاره‌كه نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ستى وه‌زاره‌ته‌كان”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عێراق ره‌خنه‌ى له حكومه‌تى عێراقى گرتووه له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ میدیاكانى عێراق و ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: “حكومه‌تى عێراق ده‌یه‌وێت تۆپه‌كه بخاته قاچى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و بابه‌تى مووچه بهێنێته په‌رله‌مان له‌ڕێگه‌ى پرۆژه یاساى قه‌رزه‌وه تاوه‌كو بهرپرسیارییهتييهكهى له‌سه‌ر شان لابچێت، له‌كاتێكدا دابینكردنى پاره‌ى مووچه ئه‌ركى سه‌رشانى خۆیه‌تى و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به په‌رله‌مانه‌وه نییه”.
پێشتر شیروان میرزا له‌وباره‌یه‌وه به SNNی راگەیاندبوو: “بەرپرسانی وەزارەتی دارایی جەختیان لەسەر ئه‌وه كردووەتەوە ئەگەر قەرز نەكەن ناتوانن مووچەی فەرمانبەران بۆ سێ مانگی داهاتوو دابینبكەن، بۆ ئەو مەبەستەش لەڕێگەی پرۆژەیەكەوە كە داوای 41 ملیار دینار قەرز دەكەن، داوایان لە پەرلەمان كردووە رێگەیان پێبدرێت كە ئەو قەرزە بكەن بە پێچەوانەوە ناتوانن مووچە دابینبكەن”.
وتیشى: “ئەوەی پەرلەمان و پەرلەمانتاران جەختیان لەسەر كردووەتەوە ئەوەیە، نابێت باری سەرشانی عێراق لەڕێگەی قەرزكردنەوە هێندەی دیكە قورس‌تر بكرێت، بەڵام دواجار هەر دەبێت كێشەی مووچەی فەرمانبەران چارەسەر بكرێت، بۆیە بەناچاری پەرلەمانتاران دەبێت دەنگ بەو پرۆژەی قەرزكردنە بدەین، بەڵام لەبەرامبەردا دەبێت حكومەتی عێراقیش پابەندی ئەو چاكسازییانە بێت كە لەوەرەقەی سپی ئاماژەی پێداون و رەوانەی پەرلەمانى كردوون”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



