په‌رله‌مانتاره‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆچى هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر یه‌كترى؟

لۆگۆى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN – عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید
په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر ئاستى باڵا به‌شێوه‌یه‌كى باش دیاره، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستى په‌رله‌مانتاره‌كانیان گرژى پێوه‌دیاره، په‌رله‌مانتارێكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ڵێت: ” ئەوەی ئێمە وتومانە و دەیڵێين و بەرپرسانی پارتی پێی نیگەرانن راستییه”، په‌رله‌مانتارێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى گۆڕان كه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌رده‌وام ره‌خنه له ئه‌زموونى هه‌رێم ده‌گرن نوێنه‌رایه‌تى بزووتنه‌وه‌كه ناكه‌ن له ئێستادا.
ماوه‌یه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌سه‌ر ئاستى په‌رله‌مانتاره‌كانیان گرژى تێكه‌وتووه و به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام له‌ڕێگه‌ى هه‌ژمار و پهڕهكانیانهوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ره‌خنه‌ى تووند له یه‌كترى ده‌گرن، زۆركات تۆمه‌تیش ده‌خه‌نه پاڵ یه‌كترى.
غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان یه‌كێكه له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى كه ره‌خنه له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌گرێت، له‌وباره‌یه‌وه بە SNNی راگەیاند: “ئەوەی ئێمە وتومانە و دەیڵێين و بەرپرسانی پارتی پێی نیگەرانن تەنیا راستییەكانه، ئێمە دەڵێین: حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تایبەت سه‌رۆكى حكومه‌ت راستگۆ نەبووە لەگەڵ خەڵكەكەی خۆی، لە بابەتەكانی مووچە، سووتەمەنی، فرۆشتنی نەوت، كێشە و گرفتی زۆریان دروستكردووە، لەكاتێكدا ئێمە مووچەی فەرمانگە فیدراڵییەكانی هەرێم دەنێرینەوە لە هەرێم دەستی بەسەردا دەگیرێت نەوت دابیندەكەین بۆ هاووڵاتیيان وەك خۆی دابەشناكرێت و بە پارەیەكی دوو هێندە دەدرێتە هاووڵاتییان ئەمانە راستین”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له فراكسیۆنى گۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له په‌ڕه و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به مه‌به‌ست هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر و ده‌شڵێت: “له چه‌ندین په‌ڕه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و میدیا و ته‌له‌فزیۆنه‌وه به مه‌به‌ست هێرش ده‌كرێته سه‌ر ئێمه، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى لێره له به‌غدا وه‌سفى ئه‌وان ناكه‌ین”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ڕێبوار بابكەیی، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان كه هاوكات یه‌كێكه له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى كه ره‌خنه ده‌گرێت بە SNNی راگەیاند: ئەو پەرلەمانتارانەی بەغدای بزووتنەوەی گۆڕان كە بەردەوام دژبە ئەزموونی هەرێمی كوردستان لێدوان دەدەن، لەحاڵی ئێستادا نوێنەراتی بزووتنەوەی گۆڕان ناكەن، چونكە ئەوانە وەك بیركردنەوە و بەرنامەی سیاسی لە بزووتنەوەی گۆڕان جیابوونەتەوە”.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان له‌باره‌ى ده‌نگنه‌دانى چوار په‌رله‌مانتارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پرساندنى سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ى و وه‌زیرى دارایی، روونیكرده‌وه :” ئەوەى لە پەرلەمانی كوردستان روویدا ژمارەیەك لە ئەندامانی فراكسیۆنی گۆڕان دەنگیان نەدا، دەرخەری ئەو راستیەیە كە فراكسیۆنی گۆڕان دیسپلینی حزبی نییە و بۆچونی جیاوازیان هەیە، بۆیە ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەوەیە كە فراكسیۆنی گۆڕان دەنگیدا بە كۆتایی هاتن بە بابەتی پرساندن ئێمەش ئەوە بە سیایەتی فراكسیۆنی گۆڕان وەردەگرین، بەڵام چەند ئەندام پەرلەمانێكیان دەنگیان نەدا یاخود بەشدارییان نەكرد، ئەوە بەبۆچوونی من پەیوەست نییە بە رای فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



