
راهێنەری هەردوو یانەی بابان و چەمچەماڵ
ئه‌ردەڵان محه‌مه‌د – SNNsport
پێش ده‌ستپێكردنی خوله‌كانی كوردستان و عێراق یانه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و بابان راهێنه‌ری نوێیان ده‌ستنیشان كرد.
یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ دوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خولی نایابی كوردستان بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا،له ئێستادا ده‌ستی به ئاماده‌كارییه‌كانی تیپی تۆپی پێی كردەوەو بۆ خولی نایابی كوردستان له ژێر سه‌رپه‌رشتی وه‌لید محه‌مه‌د راهێنه‌ری نوێی تیپه‌كه یارییەکانی دەکات.
رێبوار خدر سه‌رۆكی یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌وه‌ی راگه‌یاند:” راسته ئێمه ئه‌مساڵ ئەرکمان قورس ده‌بێت بۆ خولی نایابی كوردستان، به‌ڵام به دوو ئامانج به‌شداری خوله‌كه ده‌كه‌ین، یه‌كه‌میان مانه‌وه‌مانه له خولی نایابی كوردستان و ئامانجی دووه‌ممان سه‌ركه‌وتنمانه بۆ قۆناغی داهاتوو ،ده‌مانه‌وێت یه‌كێك بین له‌و سێ یانه‌یه‌ی سه‌رده‌كه‌وین بۆ ئه‌و قۆناغه”.
وتیشی:” بۆ مه‌به‌ستی هێنانی یاریزانیش ئێمه راهێنه‌رمان سه‌ربه‌ست كردووه به پێی ئه‌و باره داراییه‌ی یانه‌كه‌مان یاریزان بهێنێت، بۆیه ئه‌مساڵ ده‌مانه‌وێت یانه‌یه‌كی قورس بین له خوله‌كه‌دا”.
له‌لای خۆیه‌وه یانه‌ی بابان له شاری سلێمانی پێش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی خولی پله دووی یانه‌كانی عێراق راهێنه‌ری نوێی ده‌ستنیشان كرد بۆ به‌رده‌وامیدان به مه‌شق و راهێنانه‌كان.
دیدار غازی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌كه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه فریاد ئه‌بوبه‌كر راهێنه‌ری پێشووی تیپه‌كه‌مان كه نزیكه‌ی پێنج مانگ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی تیپه‌كه‌ی گرتە ده‌ست ، بۆیه ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه به باشیزانی پێش ده‌ستپێكردنی خوله‌كان راهێنه‌ری نوێ ده‌ست یشان بكات”.
راشیگه‌یاند:” سیروان جه‌بار كه پێشتر له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كاری راهێنه‌رایه‌تی كردووه وه‌ك راهێنه‌ری نوێی تیپه‌كه ده‌ست به‌كاربوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ خولی پله دووی عێراق و كوردستان ده‌ست پێبكاته‌وه.
بڕیاره كۆتایی مانگی داهاتوو كێبڕكێكانی خولی نایابی كوردستان ده‌ست پێبكات و دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی عێراق ركابه‌رییه‌كانی خولی پله دووی عێراق ده‌ست پێده‌كات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


