ئازاد هەورامی “%90ی کارمەندانمان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون”

د.ئازاد هەورامی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بهگ تایبەت بە كۆرۆنا | فۆتۆ: SNN
SNN- هەڵکەوت سەروەت
ئازاد هەورامی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی (تاهر علی والی بەگ) تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا لە لێدوانێکدا بۆ SNN ڕایگەیاند: لەسەرەتای کارکردنمان وەک نەخۆشخانەی کۆرۆنا و بە بەردەوامی کارمەندانمان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن و ئێستا %90ی کارمەندانمان تووشی ڤایرۆسەکە بوون و چاکبوونەتەوە بەڵام خۆشبەختانە هیچ کارماندێکمان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستنەداوە.
ناوبراو وتیشی “دواکەوتنی مووچە و لێبڕینی مووچە کاریگەری هەیە لەسەر کارمەندەکانمان بەڵام تا ئێستا هیچ بایکۆتێکمان نەکردووە چونکە ڤایرۆسەکە بۆ ماڵی هەموانە”.
لەکۆتایشدا ئازاد هەورامی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە داوایکرد کە هاووڵاتییان خۆپارێزی بکەن و هاتنی وەرزی سەرما پەتای وەرزی لەگەڵ خۆی دێنێت و ئەمەش کاریگەری لەسەر زوو بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەبێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


