ڤیدیۆ:ئەلاڤێس بە 10 یاریزانەوە بەرشەلۆنە بە یەکسانبوون ناچار دەکات

دیمەنێک لە یاری ئەلاڤێس و بەرشەلۆنە
SNN Sport
لە خولی ئیسپانیا و لە هەفتەی هەشتەم، یانەی بەرشەلۆنە دوو خاڵی تری لە دەستداو نەیتوانی لە یانەی ئەلاڤێس بباتەوەو 1-1 یەکسانبوو.
یاریەکە لە ناو یاریگای ئەلاڤێس ئەنجامدرا، سەرەتا لە خولەکی31 یانەی ئەلاڤێس گۆڵی پێشکەوتنی لە لایەن لویس رۆخا کردوو گێمی یەکەم بەم تاکە گۆڵە تەواو بوو.
لە گێمی دووەم یانەی ئەلاڤێس لە خولەکی 62جۆتای بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، دوو خولەک دوای ئەم کارتە سوورە، گریزمان سوودی لە هەڵەیەکی بەرگریکارانی یانەی ئەلاڤێس بینی و توانی گۆڵی یەکسانبوونەوە بکاتەوە.
دواتر بەرشەلۆنە بە تەواوی دەستی بە سەر یاریەکە گرتبوو، چەندین مەترسی دروستکردوو نزیکبوو گۆڵی بردنەوە بکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، لە کۆتایدا یاریەکە بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان کۆتایی هات و هەریەکەو خاڵێکی ئەم هەفتەی خولەکەیان پێبڕا.
بەم یەکسانبوونە بەرشەلۆنە خاڵەکانی لە 6 یاریدا بووە 8 خاڵ، لە پلەی 12ی ریزبەندی دەبینرێت.
هەرچی یانەی ئەلاڤێسە، بە هەمان خاڵ لە پلەی نۆیەم دەبینرێت.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
26 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
26 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش



