ئەگەر بەغدا نەتوانێت 320 ملیارەكە بنێرێت، حكومەت دەتوانێت مووچە دابەشبكات؟

مووچە
SNN- بڕیار محەمەد
سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت “جاران پێاندەوتین گەر حكومەتی عێراقیش مووچە نەنێرت دەتوانین مووچە دابەشبكەین، بەڵام دواتر دەركەوت بەبێ بەغدا نەیانتوانی بە لێبڕینیشەوە مووچە دابەشبكەن” .
زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند “جاران حكومەتی هەرێم دەیوت ئەگەر بەغدا پارەش نەنێرێت، بەو داهاتەی لەبەر دەستمانە و بە فرۆشتنی نەوتیش دەتوانین مووچە دابەشبكەین، بەڵام دواتر دەركەوت دوو مانگ جارێك و بەلێبڕینی سەدا 21 و سەدا 18 نەیانتوانی مووچە لە كاتی خۆیدا دابەشبکەن”.
وتیشی: “لە راستیدا من نازانم بەبێ ناردنی 320 ملیارەكە حكومەت دەتوانێت مووچە دابەش بكات یان نا، ئەوەیان وەزارەتی دارایی دەزانێت، بەڵام هەموو مانگێك حكومەت چاوەڕێی هاتنی ئەو پارەیە دەكات ئینجا دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات” .
دوای رێککەوتنی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق ماوەی دوو مانگە بەغدا بڕی 320 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بەمەش بەو پارەیەی لە بەغداوە دێت بەو داهاتەی دەستیدەكەوێت بە لێبڕینیشەوە ئینجا 5 مووچە قەرزارە و سێ مووچەی كابینەی هەشتەمیش ماوەتەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


