“دابه‌شنه‌كردنى مووچه له‌كاتى خۆیدا كێشه‌ى بۆ دروستكردوین”

نەخۆشخانەی شار-سلێمانی
SNN – هه‌ڵكه‌وت سه‌روه‌ت
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى شار له سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: دابه‌شنه‌كردنى مووچه له‌كاتى خۆیدا كێشه‌ى بۆ دروستكردوین و ناتوانین به‌شێوه‌ى پلان بۆداڕێژراو كاره‌كانمان بكه‌ین، ده‌شڵێت: نزیكبووینه‌ته‌وه له‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌كه‌مان پڕبێت و جێگه‌ى نه‌خۆشى تێدا نه‌مێنێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه د. ئومێد علی حه‌مەساڵح، به‌ڕێوه‌به‌رى نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی به SNNى راگه‌یاند: “پێداویستییە پزیشکییەکان و خواردنی کارمەندان و پزیشکهكانمان لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە دابیندەکرێت، خۆشبەختانە کێشەی کەمی جل و بەرگ و پێداویستی تەندروستی پزیشکیمان نییە له ئێستادا”.
بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی باس له‌وه ده‌كات كه دابه‌شنه‌كردنى مووچه له‌كاتى خۆیدا كێشه‌ى بۆ دروستكردوون و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “بەهۆی ئەوەی پێدانی مووچە جێگیر نییە، ناتوانین بەشێوەی پلان بۆداڕێژراو کارەکانمان بەوشێوەیەى كه ویستمان لەسەریهتى بكه‌ین، کاتی دەوامی کارمەندانمان کەمبووه‌ته‌وه، ناشتوانین فشار لە کارمەندان و پزیشکان بکەین لەسەر دەوامی زیاتر”.
د. ئومێد عه‌لى، داوا له هاووڵاتییان ده‌كات پابه‌ندبن به رێنماییه‌كانه‌وه و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “تووشبوون به کۆرۆنا زۆر زیادیکردووە، بۆیه داوا ده‌كه‌ین، هاووڵاتییان پەبەندی خۆپارێزی بن، چونکە ئێستا لە سەنتەرەکانی تایبەت بەو نەخۆشییە هیچ جێگەیەک نییە و خەریکە لای ئێمەش بەهەمان شێوەی لێدێت و جێگه نامێنێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


