“سێ تۆمه‌تبارى كه‌یسى ساخته‌كردنى وه‌سڵى 37 ئهلف له مه‌رزى په‌روێزخان به ده‌سته‌به‌رى ئازادكراون”

ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به بڕیارى دادوره سێ كه‌س له دۆسییه‌ى گه‌نده‌ڵى مه‌رزى په‌روێزخان كه پێشتر ده‌ستگیر كرابوون به كه‌فاله‌ت ئازاد كران، به‌ڵام محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب، كه ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانییه و یه‌كێكه له تۆمه‌تباره‌كان ئازاد نه‌كراوه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له ژوورى پارێزه‌رانى دادگاى كه‌لار دهستیكهوتوون، ” ئه‌مڕۆ به بڕیارى دادگا سێ تۆمه‌تبارى دۆسیه‌ى ساخته‌كردنى وه‌سڵى 37 ئه‌لفى مه‌رزى په‌روێزخان كه ماوه‌یه‌كه ده‌ستگیركراون به كه‌فاله‌ت (ده‌سته‌به‌رى) ئازاد كراون”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “پێشتر دادگا داواى 25 ملیۆن دینار كه‌فاله‌تى كردووه بۆ ئازادكردنى ئه‌و كه‌سانه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به كه‌فاله‌تى كه‌سى ئازادیكردوون”.
SNN له به‌دواداچوونیدا بۆ ئه‌وه‌ى ئایا محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى كه ئازادكراوه یاخود نا؟ ئه‌وه‌ى زانیووه، “پارێزه‌ره‌كه‌ى محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى هه‌وڵیداوه به‌هه‌مان شێوه به كه‌فاله‌ت ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگارى سلێمانى ئازاد بكات، به‌ڵام دادوه‌ر ره‌تیكردووه‌ته‌وه، ناوبراو ته‌نانه‌ت سهردانیكردنیشى قه‌ده‌غه‌یه له‌ئێستادا”.
له ماوه‌ى رابردوودا له مه‌رزى په‌روێزخان دۆسیه‌یه‌كى گه‌نده‌ڵى ئاشكرا كرا كه ئه‌ویش ساخته‌كردنى وه‌سڵى 37 ئه‌لفى مهرزهكهیه، به‌هۆیه‌وه، “به قه‌باره‌ى زیاتر له 20 ملیۆن دۆلار گه‌نده‌ڵى كراوه، له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه‌ش له لایه‌ن دادگاوه فه‌رمانى گرتن بۆ زیاتر له 10 كه‌س ده‌رچووه، نزیكه‌ى پێنج كه‌سیان ده‌ستگیركراون كه بریتین له فه‌رمانبه‌ر و موخهڵهس و شۆفێر، هاوكات محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانیان تێدایه، هه‌موویان به پێى مادده‌ى 289 راگیراون له یاساى سزادانى عێراق به تۆمه‌تى ساخته‌كردن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


