چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی 9 یانه ده‌كرێت بۆ به‌شداریكردن له خولی نایابی تۆپی ده‌ستی عێراق

دیمەنێکی تۆپی دەستی خولی عێراقی
SNN Sport- حسێن کەرکوکی
یه‌كێتیی تۆپی ده‌ستی عێراق راگه‌یاند كه چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی 9 یانه ده‌كه‌ن بۆ دووپاتكردنه‌وه‌و به‌شداریكردنیان له خولی نایابی عێراق لە وەرزی 2020-2021.
حوسام عه‌بدولڕه‌زاق رێكخه‌ری راگه‌یاندنی یه‌كێتیه‌كه له لێدوانێكیدا وتی:” یه‌كێتیی تۆپی ده‌ست له میانه‌ی به‌شداریكردنیان له كۆبوونه‌وه‌ی دواییدا ، دووپاتكردنه‌وه‌ی 13 یانه‌ی پێگه‌یشتووه به به‌شداریكردن له خولی نایاب “.
روونیكرده‌وه:” ئه‌و یانانه‌ی به‌شداریكردنیان دووپات كرده‌وه بریتین له یانه‌كانی (شوڕته ، جه‌یش ، كه‌ربه‌لا ، دیالە ، شاره‌وانی به‌سڕه ، كووت ، سلێمانی ، فتوه ، قاسم ، نه‌جه‌ف و ده‌غاره )یه”.
هه‌روه‌ها وتی:” ئەو هه‌واڵانه‌ی پێمان گه‌یشتووه ده‌ریده‌خه‌ن كه هه‌ردوو یانه‌ی دیالا و نه‌جه‌ف به‌شداری ناكه‌ن له خوله‌كه، هەرچەندە به نووسراوی فه‌رمیش ئێمەیان ئاگادار نەکردووەتەوە، یه‌كێتیه‌كه چاوه‌ڕوانی 9 یانه‌یه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستیان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی”.
واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت خولی نایابی تۆپی ده‌ست له مانگی تشرینی دووه‌م کە ئه‌م مانگه دەکات ده‌ستپێبكات و پێشتر یانەی سلێمانی کە ناوێکی دیارە لە خولەکە، بە نوسراوی فەرمی بەشداریکردنی دووپاتکردەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


