بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوشاری هەولێر برینداردەبێت و کوڕەکەشی دەکوژرێت

SNNـ بریار محەمەد
ئەمشەو لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک لەنێو شاری هەولێر شەڕە تەقە لەنێوان تۆمەتبارەکە و پۆلیس دروست دەبێت و بەو هۆیەوە چوار پۆلیس برینداردەبن کە یەکێکیان بەڕێوبەری پۆلیسی ناوشاری هەولێرە کە بە سەختی برینداردەبن و کوڕەکەشی دەکوژرێت.
بریار محەمەد، پەیامنێری SNN لە هەولێر ڕایگەیاند: درەنگانی شەوی رابردوو لەکاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، لە جوتسایدی عەدالەی شاری ھەولێر تەقە لە ھێزەکانی پۆلیس دەکرێت و بەهۆیەوە چوار پۆلیس بریندار دەبن، کە لە نێویاندا عەقید عێزەدین نەجمەدین بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوشار بەسەختی بریندار دەبێت و کوڕەکەشی دەکوژرێت.
وتیشی: لە ئێستادا لەژووری نەشتەرگەریە لەنەخۆشخانەی ئێمرجیسی و باری تەندروستی ناجێگیرە، بەپێی زانیارەکانیش تاوەکو،ئێستا تۆمەتبارەکە دەستگیرنەکراوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7 hours لهمهوپێش



