
رۆناڵدۆ و پێلی
SNN Sport
کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس، نزیکدەبێتەوە لە گۆڵکاری جیهان لە یارییە فەرمییەکاندا و تا ئێستا توانیویەتی 744 گۆڵ لە مێژووی یاریکردنی لەگەڵ یانەو هەڵبژاردەکەی بکات، ئەمەش دوای ئەو دوو گۆڵەی شەوی رابردوو لە یانەی سپێزیای کرد لە خولی ئیتاڵی.
رۆناڵدۆ 14 گۆڵ دورە بۆ ئەوەی ببێت بە گۆڵکاری مێژووی جیهان تا ژمارەکەی پێلی ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیلی بشکێنێت، کە خاوەنی 757گۆڵی فەرمییە.
کریستیانۆ لەگەڵ ئەو یانانەی یاری بۆ کردووە لە 855 یاری 643 گۆڵی بۆ کردووە، کە 5 گۆڵ لەگەڵ لیشبوونە، 118 گۆڵ لەگەڵ مانچستەریونایتد،450 گۆڵ لەگەڵ ریاڵ مەدرید،70 گۆڵ لەگەڵ یۆڤانتۆس بووە.
رۆناڵدۆ لە 167یاری لەگەڵ وڵاتەکەی پۆرتوگال، توانیویەتی 101 گۆڵ تۆمار بکاتوو نزیکە ببێت بە گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەکانیش.
لە پلەی دووەم یاریزانی چیکی، جۆسێف بیکان دێت، توانیویەتی 756 گۆڵ بکاتوو دوای ئەویش رۆماریۆی بەرازیلی دێت کە توانیویەتی 749 گۆڵ بکات.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



